دوو کۆڵبەری دیکەی کورد لە ناوچەی شنۆ بە تەقەی هێزەکانی ڕێژیم بریندار بوون.
شەوی دووشەممە، ١٧ی پووشپەڕ دوو کۆڵبەری ناوچەی شنۆ بە ناوەکانی “غەریب عەلیزادە” و “سامانە سوور” لە شاخی سیاکێو لە ناوچەی سنووریی “کێلەشین” کەوتنە بەر دەستڕێژ و بریندار بوون.
ئەم دوو کۆڵبەرە خەڵکی شارەکانی پیرانشار و مەهاباد بوون و هێزەکانی سپای پاسداران لە پشتەوە تەقەیان لێ کردوون و ئێستا لە نەخۆشخانەی سۆران لە هەرێمی کوردستان لەژێر چاودێریی پزیشکی دان.
شایانی باسە لە سەرەتای مانگی پووشپەڕەوە تا ئێستا 12 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون و بریندار بوون.