دوو کۆڵبه‌ری ناوچه‌ی مه‌ریوان به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی بریندار بوون. هاوکات پۆلێک کاسبکاری کورد که‌وتوونه که‌مینی هێزه چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی و وڵاغ و باره‌کانیان ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا.
ناوندی دێموکراسی و مافی مرۆڤ ڕایگه‌یاند له ڕۆژانی ڕابردوودا پۆلێک کۆڵبه‌ری ناوچه‌ی ورمێ که‌وتوونه به‌ر ده‌ستڕێژی هێزه‌کانی هه‌نگی مه‌رزی و له ڕێی خۆیان لایان داوه. به‌و هۆیه‌ش کۆڵبه‌رێک به ناوی سه‌عید پیری له شاخ به‌ربۆته‌وه و به توندی بریندار بووه و ئێستا له له نه‌خۆشخانه‌ی سنه له ژێر چاودێریی پزیشکی دایه.
له ڕووداوێکی دیکه‌دا و هه‌ر له شاری مه‌ریوان ڕۆژی یه‌کشه‌ممه، 24ی به‌فرانبار کۆڵبه‌رێکی دی به ناوی فه‌رهاد ده‌ستوور به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له گه‌رده‌نه‌ی “ته‌ته” به توندی بریندار بووه.
کاسبکارانی ناوچه‌ی ورمێ‌ش له ناوچه‌ی مه‌رگه‌وه‌ڕ که‌وتوونه‌ته به‌ر په‌لاماری هێزه چه‌کداره‌کان و به ناچار ڕایان کردوه و هێزه‌کانی رێژیمیش ده‌ستیان به‌سه‌ر 30 سه‌ر وڵاغی کاسبکاره‌کان به باره‌وه داگرتوه.