چاونیوز: ماموستایه‌کی سه‌قزی له‌لایه‌ن ئتداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره بۆ لێپرسینه‌و و بازجوویی بانگ ده‌کرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ک به ناوه‌ندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی ڕاگه‌یاند، ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه 21ی ڕێبه‌ندانی 1398 له شاری سه‌قز ماموستاییه‌کی قوتابخانه‌کانی ئه‌و شاره به ناوی “سه‌لاح سۆفی” له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سه‌قز بانگ ده‌کرێت و بۆ ماوه‌ی چه‌ند کاتژمێرێک لێپرسینه‌وه لێده‌کرێت.
له درێژه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌دا هاتووه که: ئیتلاعاتییه‌کان هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان لێکردووه که گۆیا ده‌گه‌ڵ “مه‌جمه‌عی سێنفی فه‌رهه‌نگیان” که ڕێکخراوێکی سێنفی سه‌ر به فه‌رهه‌نگیانی شاری سه‌قزه جالاکی ده‌کات، ئه‌وان پێیان گوتووه که ئه‌و ڕێکخراوه‌یه، دامه‌زراوه‌یه‌کی دژه‌شۆرشه و به هیچ شێوه‌یه‌ک نابێ له‌و ڕێکخراوه‌یه‌دا ئه‌ندام یا چالاکی بکات.
دوای ئاگادار بوونی هاوکارانی سه‌لاح سۆفی له گرتنی هاوکاره‌که‌یان، ده‌چنه به‌ر ده‌رگای ئیداره‌ی ئیتلاعات و داوای ئازادکردنی ئه‌و چالاکڤانه ده‌که‌ن، هێزه‌کانی ئیتلاعات له ترسی ته‌شه‌نه سه‌ندنی ناڕزایه‌تییه‌کان ده‌ستبه‌جێ سه‌لاح سۆفی به‌رده‌ده‌ن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به چاونیوزی ڕاگه‌یاند که، دواتر به په‌یام ئاگادار ده‌کرێته‌وه که ده‌بێ له ڕێپێوانی 22ی ڕێبه‌ندان به‌شداری بکات!