ڕۆژی یەکشەممە ١ی ڕەزبەری ١٤٠٣، لقی ٣٦ی دادگای پێداچوونەوەی تاران، حوکمی ساڵێک بەندی تەعزیریی هەریەک لە “عەزیز عەزیزی”، “پڕشەنگ عەزیزی” و “حوسێن عەباسی” (باوک، خوشک و زاوای پەخشان عەزیزی) و هەروەها حوکمی بەندی دوو ساڵە بۆ “ئەیووب ئەنیسی یەنگیجە”ی پشتڕاست کردەوە.
پێشتر و لە پووشپەڕی ئەمساڵدا، لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆکایەتیی دادوەر “ئەفشاری”، هەریەک لە باوک، خوشک و زاوای پەخشان عەزیزیی بە تۆمەتی “یارمەتیدانی تاوانکار بۆ ڕزگاربوون لە دادگاییکردن و حوکمدران” بە ساڵێک بەندکران و “ئەیووب عەباسی یەنگیجە”ی بە تۆمەتی “کۆبوونەوە و پێکهێنانی دەستە و گرووپ بۆ ئەنجامدانی تاوان دژی ئاسایشی نێوخۆ” بە ٢ ساڵ بەندی تەعزیری سزا دابوون.
پەخشان عەزیزی کە ڕۆژی ١٣ی گەلاوێژی ساڵی ڕابردوو لە تاران دەسبەسەر کرابوو، سەرەتاکانی گەلاوێژی ئەمساڵ لەلایەن لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆکایەتیی دادوەر “ئیمان ئەفشاری” بە تۆمەتی “بەغی” لە ڕێگای “ئەندامێتی لە گرووپگەلێک کە دژی حکوومەتی ئیسلامی شەڕی چەکداری دەکەن و چەقێتییەکەی “باغی”ـیە” سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا و هەروەها بە تۆمەتی ئەندامێتی لە “پژاک” بە ٤ ساڵ بەندی تەعزیری حوکم درابوو.