چاونیوز: لە یەکەم مانگی بەهاری ئەم ساڵدا لانیکەم ٩ زیندانیی کورد ئێعدام کراون.
ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان”چاونیوز” وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە ئاشکرای کردووە کە ئەم ٩ کەسە بە تۆمەتی پێوەندیدار بە ماددەی هۆشبەر لەدار دراون. بەردەوامیی ئێران لە ئێعدامکردنی تاوانباری پیوەندیدار بە مادەی هۆشبەر لە حاڵێکدایە کە ئێران سەبارەت بەوە گوشارێکی زۆری نێونەتەوەیی لەسەرە.
شایانی باسە ئێعدامکرانی ئەو ٩ بەندکراوە لە خاکەلێوەی ئەمساڵ لە حاڵێکدایە کە دەزگای قەزایی ڕێژیم لە ساڵی ڕابردوو (١٣٩٩)دا لانیکەم ٤٩ بەندکراوی ئێعدام کردبوو کە چوار کەس لەوان بەندیی سیاسی بوون.