له نوێترین ڕاگه‌یه‌ندراوی خه‌به‌ریی ڕێکخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌ییدا که له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ سزای ئێعدام له ساڵی 2017دا بڵاوی کردووه‌ته‌وه، هاتووه که ئێران دووهه‌م وڵاته له دنیادا له ڕووی سه‌پاندن و جێبه‌جێکردنی سزای نامرۆڤانه و بێبه‌زه‌ییانه‌ی ئێعدام.
له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه که له کاتێکدا 142 وڵات سزای ئێعدام‌یان له قانوونه‌کانی دادی خۆیاندا هه‌ڵگرتوه یان به کرده‌وه ڕایان گرتووه، به‌ڵام له ساڵی ڕابردوودا سزای ئێعدام له 23 وڵات‌دا درێژه‌ی بووه که ئێران یه‌ک له‌وانه.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ڵێ له ساڵی ڕابردووی زایینی‌دا لانیکه‌م 507 که‌س له ئێران له‌دار دراون که زیاتر له نیوه‌ی ژماره‌ی ئه‌م ئێعدامانه‌یه که له ساڵی 2017دا له هه‌موو دنیادا تۆمار کراون. له‌و ئاماره‌دا ته‌نیا ئیعدامه‌کانی وڵاتی چین له ئه‌ژماره‌که‌دا دانه‌ندراوه و هۆکاری ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که بابه‌تی ئێعدامه‌کان له‌و وڵاته که‌یسێکی ئه‌منیه‌تییه و جیا له حوکمه‌ت که‌س ناتوانێ ده‌ستی پێیان ڕابگا. ئێران و سێ وڵاتی عه‌ڕه‌بستان، پاکستان و عێڕاق پێکه‌وه له ساڵی 2017دا سه‌دا 85ی هه‌موو ئێعدامه‌کانیان به ناوی خۆیان تۆمار کردوه.
ورده‌کاریی ئه‌م ئاماره باس له‌وه ده‌که‌ن که له‌و 507 ئێعدامه ڕاگه‌یه‌ندراوه له ئێران له ساڵی ڕابردوودا، 205 ئێعدام‌یان پێوه‌ندیدار به تاوانه‌کانی مادده‌ی هۆشبه‌ر بووه و 240 حاڵه‌تیان پێوه‌ندیی به کوشتنه‌وه (قه‌ساس) بووه.
راگه‌یاندنی ئه‌و ئاماره له‌لایه‌ن ڕێکخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له حاڵێک دایه که ئاماری ئیعدامەکان لە کوردستان لە ماوەی ساڵی 1396ی هه‌تاویشدا لانیکەم 70 کەس بووە کە به‌پێی ڕێژه‌ی حه‌شیمه‌تی کورد له ئێران و ئاماری ئێعدامه‌کان له‌و وڵاته، له‌و بواره‌ی پێشێلکردنی مافی مرۆڤیش‌دا کورد هه‌ر به‌شی شێری به‌رکه‌توه. بەشی هەرە زۆری ئەو کەسانەی لە ساڵی 1396دا لە کوردستان ئێعدام کراون، بە تۆمەتی پێوەندیدار بە مادەی هۆشبەر و دەستدرێژی لە دار دراون و زیندانییەکی سیاسیی کوردیش بەهۆی ئەندامەتیی حیزبێکی دژبەری کۆماری ئیسلامی و چالاکیی ئەمنیەتی لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێعدام کراوە.
شایانی باسه هۆکاری سه‌ره‌کیی سزای ئێعدام له ئێران په‌ره‌پێدانی ترس و تۆقاندنه له ئێران بۆ ئه‌وه‌ی له‌و سۆنگه‌یه‌وه ڕێ له سه‌رهه‌ڵدان و دژبه‌رایه‌تی بگرن.