لە ماوەی سێ مانگەی بەهاری ١٤٠٣دا؛ لانیکەم ٣١ بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکانی کوردستان و ئێران لەسێدارە دراون کە ٢٩ کەسیان بە تاوانی کوشتن بە ئانقەست یان تاوانەکانی پێوەندیدار بە مادەی هۆشبەر دەسبەسەر و دواتر حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپاوە.
هەروەها، دوو کەس لەو ٣١ کەسە بەناوەکانی “خوسرەو بەشارەت و ئەنوەر خزری”، زیندانیانی مەزهەبی_عەقیدەتی بوونە کە بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنییەتی کۆماری ئیسلامی پاش ١٥ ساڵ مانەوە لە زیندان، لە بەندیخانەی کەرەج لە سێدارە دران.
بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەیکە لە ماوەی سێ مانگی بەهاری ساڵی ڕابردووشدا ٢١ بەندکراوی کورد ئێعدام کرابوون، دەبینین کە لە ساڵی نوێدا ئاماری ئێعدامەکان لە چاو ساڵی ساڵی ڕابردوو لەو ماوە هاوشێوە زەمەنییەدا سەتا ٤٠ زیادی کردووە.
شیاوی ئاماژەیە هەر بە پێی ئامارەکانی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان”چاونیوز”؛ لە ماوەی ساڵی ڕابردوو (١٤٠٢)یشدا لانیکەم ١٣٢ کورد لەسێدارە دراون.