ئیسماعیل کەریمی چالاکی ژینگەپارێز و لە ئەندامانی تیمی کوژاندنەوەی ئاگری سروشتی کامێران بەهۆی سووتانی ٨٠٪ ئەندامانی جەستەی، گیانی خۆی لەدەست دا.
ئەو هاونیشتمانییە ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١ی گەلاوێژی ١٤٠٣، کاتێک سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگری لێڕەوارەکانی “کانیشە” سەر بە شاری کامێران بووە تووشی سووتان دەبێ و دوای ڕاگواستنی بۆ نەخۆشخانەی “کەوسەر”ی سنه و دواتر نەخۆشخانەی تاران بەهۆی قووڵیی سووتانەکەی ڕۆژی چوارشەممە، گیانی لەدەست دا.
ئیسماعیل کەریمی کارمەندی ئیدارەی سەرچاوە سرووشتییەکانی کامێران، خێزاندار و خاوەن دوو مناڵ بووە.