ئیدارەی ئیتلاعاتی شارۆ شنۆ دوو کەسی خەڵکی گوندەکانی دەوروبەری ئەو شارەی بە تۆمەتی پێوەندی هەبوونیان بە حیزبی دێموکڕاتەوە دەسبەسە کرد.
عەلی مەحموودی خەڵکی دەشتەبێڵ و سیروان کارساز، خەڵکی شێخان ئەو دوو کەسەن کە ڕۆژی پێنجشەممە، 22ی پووشپەڕ لەلایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە دەسبەسەر و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو دوو کەسە بە تۆمەتی چالاکیی تەبلیغی بۆ حیزبی دێموکڕات دەسبەسەر و زیندانی کراون.