ئاکام ساڵحی، خوێندکاری بژارده‌ی بانه‌یی له سنه له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر کرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموکراسی و مافی مرۆڤی کوردستان ئاکام ساڵحی، خوێندکاری نه‌خبه‌ی بانه‌یی که پێشتر بۆ ناڕه‌زایه‌تیده‌ربڕین به داخستنی سنووره‌کانی بانه له به‌رپرسایه‌تیی سکرتێری “کۆنگره‌ی نیشتمانیی هابیرانی بنیاتنه‌ری داهاتوو” کشابۆوه، له شاری سنه ده‌سبه‌سه‌ر کرا.
تا ئێستا ڕوون نیه که هۆکاری دسبه‌سه‌رکرانی ئاکام ساڵحی چیه. ناوبراو سکرتێری ناوچه‌ی شه‌شه‌م له ” کۆنگره‌ی نیشتمانیی هابیرانی بنیاتنه‌ری داهاتوو” و، هه‌روه‌ها یه‌کێک له ئه‌ندامانی که‌مپینی “نا بۆ داخستنی سنووره‌کانی بانه” بوو که له‌م دواییانه‌دا دوو جار بۆ ناڕه‌زایه‌تیده‌ربڕین به بارودۆخی ناوچه سنوورییه‌کان به نامه وازهێنانی خۆی له به‌رپرسایه‌تییه‌که‌ی ڕاگه‌یاندبوو، به‌ڵام لێی قه‌بووڵ نه‌کرابوو.
ئاکام ساڵحی له‌و ماوه‌یه‌دا ڕه‌خنه‌ی زۆری له ده‌وڵه‌ت سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌رنه‌کردنی کێشه‌ی بازاڕاییه‌کانی بانه گرتبوو و گوتبووی خه‌ڵک حه‌تمه‌ن ده‌بێ به توندوتیژی بینه سه‌ر شه‌قام هه‌تا ده‌وڵه‌ت وه‌خۆ بێته‌وه و کاردانه‌وه‌ی هه‌بێ؟ ناوبراو هه‌روه‌ها گوتبووی ده‌وڵه‌ت به‌جێی داخستنی سنووره‌کانی کوردستان و بێکارکردنی خه‌ڵکی شاری بانه با به‌ر به قاچاغی بار و کاڵا له گومرگه‌کان بگرێ که له‌لایه‌ن فه‌رخه به‌رپرسه‌کانی ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌کرێ و ئابووریی شاریان ئیفلیج کردوه.
شایانی باسه له ماوه‌ی یه‌ک مانگی ڕابردوودا که له شاری بانه و چه‌ند شارێکی دیکه‌ی کوردستان مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیده‌ربڕین سه‌باره‌ت به داخستنی سنووره‌کان له ئارادابوو، ژماره‌یه‌کی زۆر له چالاکانی مه‌ده‌نیی ئه‌و شارانه گیراون که چاره‌نووسی ژماره‌یه‌ک له‌وان هێشتا ناڕوونه.
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،