چاونیوز: یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی خەڵکی بانە بە بارمتە لە زیندانی سنە ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی شەممە ٣٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٠، “سەلاح پزیشکی” یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی ڕەشبگیرەکەی شاری بانە بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی، لە زیندانی سنە ئازاد کرا.
سەلاح پزیشکی ٢٠ی ڕێبەندانی١٤٠٠ی هەتاوی، لە شاری بانە لە گەڵ ٨ کەسی دیکەی خەڵکی ئەو شارە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی شاری بانە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیم دەسبەر کرا و دوای کۆتایی قۆناغی لێپرسینەوەکەی بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە گوازرابۆوە.
(وێنە بەر لە گیران و دوای گرتنی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە)