4 بەندکراوی کورد له بۆکان، کرماشان، ورمێ و ئیلام بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کران و دوو کەسی دیکەش لە شاره‌کانی بانه و ئیلام ده‌سبه‌سەر‌کران. تومه‌تی سه‌رجه‌م ئەو ده‌سبه‌سه‌رکراوانە هاوکاری له‌گه‌ڵ حیزبه کوردییەکانی دژبه‌ری کۆماری ئیسلامی ئیران بووه. هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە ڕۆژنامەنووسێک لە له شاری سه‌قز بانگ کراوەتە ئیتلاعات و لێپرسینەوەی لێ کراوە.
به‌پێی ڕاپورتی ناوه‌ندی دێموکراسی و مافی مرۆڤی کوردستان، سه‌لاح حاجی‌ره‌سوڵی که ڕۆژی پێنجشه‌ممه، 23ی سه‌رماوه‌ز له‌لایه‌ن حیفازەتی ئیتلاعاتی سپای پاسداران له ئاوای ئالیکه‌ندی ناوچه‌ی بۆکان ده‌سبه‌سه‌ر کرابوو، دوای لێپرسینەوە سەرەتاییەکان لە زیندان ئازاد کراوە.
ئەوکات هێزەکانی سپای پاسداران لەگەڵ پشکنینی ماڵه‌که‌ی ناوبراویان به تومه‌تی چالاکیی سیاسی و پیوه‌ندیی له‌گه‌ڵ حیزبێکی کوردی دژ به کۆماری ئیسلامی بێ به‌ڵگه‌ی قانونی ده‌سبه‌سه‌ر کردبوو.
له هه‌واڵیکی دیکه‌دا نه‌زیر ئابادی که ڕۆژی 22ی سه‌رماوه‌ز به تومه‌تی هاوکاری له‌گه‌ڵ یه‌کێک له حیزبه کوردییەکان له شاری ئیسلام‌ئابادی ڕۆژئاوا(شائاباد) له پارێزگای کرماشان له کاتی فیلم هه‌ڵگرتنەوە له ناوه‌ندێکی ده‌وڵەتی ده‌سبه‌سه‌ر کرابوو، به بارمته‌ی 100میلیۆن تمه‌ن تا کاتی دادگایی‌کردنی به شێوه‌ی کاتی له زیندان ئازاد کراوە.
له شاری ورمێ‌ش خه‌لیل منه‌وه‌ر که ڕۆژی 10ی به‌فرانبار به تومه‌تی هاوکاری له‌گه‌ل یه‌کێک له حیزبه کوردییەکان ده‌سبه‌سه‌رکرابوو، به دانانی بارمته‌ی 60 میلیۆن تمه‌نی بە شێوەی کاتی بەربووە.
هه‌واڵه‌کان باس لەوە دەکەن لە له ئیلام‌یش چالاکێکی مه‌ده‌نی به ناوی جابر غۆڵامی که ڕۆژی 13ی سه‌رماوه‌ز له‌لایه‌ن هێزەکانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتەوە ده‌سبه‌سه‌ر کرابوو، دوای لێپرسینەوەکان به شێوه‌ی کاتی ئازاد کراوە. ناوبراویش تۆمەتی هاوکاریکردن له‌گه‌ڵ حیزبێکی کوردیی دراوە پاڵ.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه شوجاع حوسینزاده، به‌رپرسی کاناڵی تێلگرامیی “بانه نیوز” کە ڕۆژی چواشه‌ممه، 13ی به‌فرانبار به تومه‌تی بوختان هەڵبەستن بۆ ناوەندە دەوڵەتییەکان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتەوە ده‌سبه‌سه‌رکرابوو، بۆ ئازادکرانی بڕیاری دانانی بارمته‌ی 500 میلیۆن تمه‌نییان داوە. هه‌روه‌ها ڕۆژی دووشەممه، 11ی به‌فرانباریش خوێندکارێکی خه‌ڵکی شاری ئیلام به ناوی عه‌بدولقادر حه‌میدی به تومه‌تی هاوشێوه ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستڕاوەتەوە.
شایانی باسە لە دوای دەسپێکی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانە لە ئێران و کوردستان شەپۆلێکی نوێی دێکە لە گرتن و دەسبەسەرکردنەکان دەستی پێ کردوە و وەک دەگوترێ تا ئێستا زیاتر لە دوو هەزار کەس گیراون.