چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی سێشەممە ١٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی هاونیشتمانییەکی خەڵکی ئاوایی “پێڵەسەر” سەر بە شاری مەریوان بەناوی “کارزان ڕەزایی” بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی هەتا بەڕێوەچوونی دادگا لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری مەریوان ئازاد کرا.
ئەو هاونیشتمانییە پێشتر ڕۆژی سێ شەممە ٥ی بەفرانبار لە لایەن هێزە ئەمنییەکان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی پاش پشکنینی ماڵەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکیک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری مەریوان کرابوو و تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕوون لە هۆیی دەستبەسەرکرانی لە بەردەستدا نییە.