فارسی
English
محیەدین ئیبراهیمی لەسێدارە درا
مناڵێکی کۆڵبەر بەسەختی بریندار بوو
کۆڵبەرێک بەهۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا
‌ڕاپۆرتی پێشێلكارییەكانیی مافی مرۆڤ گەیشتە پاڕلمانی كەنەدا
بریندار بوونی ٦ کۆڵبەر بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە ڕێگای جوانڕۆ - پاوە
هاونیشتمانییەک لە سنە ئێعدام کرا
چالاکێکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی خەڵکی شاری سنە دەسبەسەر کرا
دەسبەسەر کرانی هاونیشتمانییەكی خەڵکی مەریوان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە
هاونیشتمانییەکی خەڵکی پیرانشاربە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندی نەغەدە ئازاد کرا
هاونیشتمانییەکی لاوی خەڵکی شاری ئاودانان دەسبەسەر کرا
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
Menu

کۆماری درۆی ئیسلامیی ئێران حاشا لە سەرمابردنی منداڵانی کرماشان دەکا

  • نووسەر IKHRC
  • ڕێکەوت: 2018-02-05
  • کات: 14:58

سامڕەند عەتری

یاریدەری کۆمەڵایەتیی وەزیری تەندروستی، دەرمان و ڕاهێنانی پزیشکیی کۆماری درۆی ئیسلامیی ئێران ئەو ڕاپۆرتانەی ڕەت کردووەتەوە، کە باسیان لە سەرمابردنی چەندین منداڵی لێقەوماوی زەمینلەرزەکەی کرماشان کردووە.
هەواڵدەریی ئیرنا، کە ناوەندی ڕەسمیی بڵاوکردنەوەی درۆی بەناو هەواڵی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانە، ڕایگەیاندووە، ڕۆژی دووشەممە (١٦ی ڕێبەندان) محەمەدمەهدی ئەیازی، یاریدەری کۆمەڵایەتیی وەزیری تەندروستی گوتوویەتی: ”سەرباری ئەوەی کە هێشتا زیاتر لە دوو لەسەر سێی زەمینلەرزەلێدراوانی کرماشان لە خێوەتدا دەژین، بەڵام هیچ ڕاپۆرتێک سەبارەت بە مەرگ بە هۆی سەرماوە لە دەزگا پێوەندیدارەکانی کرماشاندا نییە.”
ئەم درۆ و حاشایە لە کاتێکدایە، کە پێشتر لە ماڵپەڕی مەجلیسی شووڕای ئیسلامیدا، کە ناسراوە بە ماڵپەڕی ”خانە ملت”، ڤیدیۆیەک بڵاو کراوەتەوە، کە شەهاب نادری، نوێنەری پاوە و هەورامان لە مەجلیسی ڕێژیمدا دەڵێت: ”لە ناوچە زەمینلەرزلێدراوەکان، چەندین منداڵ، لەوانە منداڵێکی ساوای هەشت مانگان، بە هۆی ”سەرماوە تووشی تا و گەشکە” بووە و گیانی لەدەست داوە.”
ئەو نوێنەرەی مەجلیسی ڕێژیم بەبێ ئەوەی ئیشارە بە ژمارەی منداڵەکان بکات، دەڵێت: ”ئەم بابەتە لە مۆڵەتی ناشتنی منداڵەکاندا، کە لە لایەن پزیشکیی دادی کرماشانەوە دەرکراوە، پشتڕاست کراوەتەوە.”
ڕۆژنامەی ”قانوون” ڕۆژی ١٥ی سەرماوەز، مانگێک لەمەوبەر، نووسیبووی، منداڵێکی دوو ساڵان بە ناوی ”سارینا زەهابی”، کە لەگەڵ خێزانەکەی لە ناوچە زەمینلەرزەلێدراوەکان لە خێوەتدا دەژیا، بە هۆی سەرماوە گیانی لەدەست داوە.
ڕۆژنامەی ”شەرق”یش ڕۆژی ٧ی ڕیبەندان باسی ئەوەی نووسیبوو، کە لانی کەم سێ منداڵ لە ناوچە زەمینلەرزەلێدراوەکان بە هۆی سەرماوە گیانیان لەدەست داوە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکەی ڕۆژنامەی ”شەرق”، کچێکی ١٧ ساڵەنەی خاوەن پێداویستیی تایبەت و کچێکی یەک ساڵ و نیو بە ناوی ماتیار شەماعی و کوڕێکی دوو ساڵان لە ناوچە زەمینلەرزەلێدراوەکان گیانیان لەدەست داوە.
فاتمە دانیشوەر، ئەندامی پێشووی شووڕای شاری تاران و بەڕێوەبەرایەتیی خێرخوازیی ”مێهرئافەرین” بە ڕۆژنامەی ”شەرق”ی گوتبوو: ”تا ئێستا (٧ی ڕێبەندان) هەواڵی مردنی پێنج منداڵی ژێر تەمەنی ٥ ساڵانمان بەدەست گەیشتووە” و ”ئەو مردنانەش بە هۆی سەرماوە” ڕوویان داوە.
سەرباری ئەو ڕاپۆرت و بەڵگانە، کەچی پارێزگاری کرماشان، هووشەنگ بازوەند، بە توندی حاشای لەو ڕاپۆرت و بەڵگانە کردووە و گوتوویەتی: ”سەدلەسەد دڵنیام هیچ منداڵێک لە ناوچە زەمینلەرزەلێدراوەکان بە هۆی سەرماوە نەمردووە!”
هەرپاش حاشاکەی پارێزگاری کرماشان، نوێنەرێکی دیکەی ڕێژیم لە مەجلیسی شووڕای ئیسلامی بە ناوی فەرهاد تەجری گوتوویەتی: ”لانی کەم ٣٥ بۆ ٤٠ لەسەدی خەڵکی زەمینلەرزەلێدراو کانێکس (کابین)یان نییە”.
بێجگە لە مەرگی منداڵان بە هۆی سەرماوە، ڕاپۆرتەکان باس لە ئاماری بەرزی خۆکوشتن لە ناوچە زەمینلەرزەلێدراوەکان دەکەن، کە یەک لەوانە شەهاب نادری، نوێنەری پاوە و هەورامان لە مەجلیسی شووڕای ڕێژیمی ئیسلامی بە پشتبەستن بە ئاماری بڵاوکراوە لە لایەن بەڕێوەبەری گشتیی خۆشبژی (بهزیستی)ی پارێزگاری کرماشانەوە، گوتبووی ٩٧ بابەتی ”خۆکوشتن و پەنابردن بۆ خۆکوشتن” لە ناوچە زەمینلەرزەلێدراوەکان تۆمار کراون.
نادری گوتوویەتی، بەشێکی زۆری زەمینلەرزەلێدراوەکان سێرڤسی پاکوخاوێنی (ئاودەست و حەمام)یان نییە و بەشێکیان ٧٠ ڕۆژە حەمامیان نەکردووە و خۆیان نەشتووە.
نادری باسی لە درۆی پێدانی کانێکس (کابین)، یان پێنج ملیۆن تمەن قەرز (وام)یش کردووە، کە کاربەدەستانی ڕێژیم بەڵێنیان دابوو بیدەن بە لێقەوماوان، کەچی تا ئێستا جێبەجێ نەکراوە.
هەر لەو پێوەندییەدا موحسین فەرهادی، یاریدەری تەکنیکی و هونەریی ناوەندی تەندروستیی ژینگە و کاری وەزارەتی تەندروستیی ڕێژیم، ڕۆژی ١٢ی ڕێبەندان ڕایگەیاندووە، دروستکردنی سێرڤسی پاکوخاوێنی (ئاودەست و حەمام) لە ناوچە زەمینلەرزەلێدراوەکان هێشتا تەواو نەکراوە.
شایانی وەبیرهێنانەوەیە کە ڕۆژی ٢١ی مانگی خەزەڵوەری ڕابردوو بە هۆی زەمینلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٣ پلەی ڕێشتەر زیاتر لە ٢ هەزار هاووڵاتیی شار و شارۆچکەکانی پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گیانیان لەدەست و هەزاران کەس بریندار بوون و هەزاران خانوو و ماڵیش ڕووخان و کاول بوون.
پاش ڕووداوەکە، هاووڵاتیانی پارێزگاکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە خرۆشێکی خۆڕسکی جەماوەریدا یارمەتییەکی زۆر و باشی کاڵا و پێداویستییە خێراکانیان بۆ خەڵکی لێقەوماوی کرماشان کۆ کردەوە بە دەستیان گەیاندن، لە کاتێکدا دەوڵەتی ئیسلامیی تاران زۆر دەوستەوستان بوو، کارێکی ئەوتۆی بۆ یارمەتیی لێقەومانی زەمینلەرزەکە نەکرد. ئێستاش پاش سێ مانگ خەڵکی لێقەوماوی ناوچەکە بەدەست گەلێک کەموکورتی و پێداویستیی ئاسایی و ساکاری ژیانەوە دەناڵێنن و منداڵەکانیان بە هۆی سەرماوە لە ژێر خێوەتدا گیان لەدەست دەدەن، کەچێ ڕێژیمە داگیرکەرەکەی تاران حاشا لەو لێقەوماییەی گەلی کورد دەکات و، هەر لەسەرەتاشەوە ڕێگریی لە ناوەندە خێرخوازییە جیهانییەکان کرد، کە بە هانای خەڵکی لێقەوماوی کوردەوە بچن، تەنانەت گرفتی بۆ هەڵمەتە خۆڕسکە نەتەوەیی و نیشتمانییەکەی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕۆژانی سەرەتای ڕوودانی بوومەلەرزەکەش دروست دەکرد، بۆ ئەوەی نەتوانن یارمەتییەکانیان بە لێقەوماوان بگەیەنن.

بابەتی پێوەندیدار

هاونیشتمانییەک لە سنە ئێعدام کرا

هاونیشتمانییەک لە سنە ئێعدام کرا

2023-02-28
چالاکێکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی خەڵکی شاری سنە دەسبەسەر کرا

چالاکێکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی خەڵکی شاری سنە دەسبەسەر کرا

2023-02-26
دەسبەسەر کرانی هاونیشتمانییەكی خەڵکی مەریوان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە

دەسبەسەر کرانی هاونیشتمانییەكی خەڵکی مەریوان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە

2023-02-22
هاونیشتمانییەکی خەڵکی پیرانشاربە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندی نەغەدە ئازاد کرا

هاونیشتمانییەکی خەڵکی پیرانشاربە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندی نەغەدە ئازاد کرا

2023-02-21
کۆڵبەر و کاسبکار

مناڵێکی کۆڵبەر بەسەختی بریندار بوو

by CHRIK
2023-03-17
کۆڵبەر و کاسبکار

کۆڵبەرێک بەهۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا

by IKHRC
2023-03-17
چاونیوز

‌ڕاپۆرتی پێشێلكارییەكانیی مافی مرۆڤ گەیشتە پاڕلمانی كەنەدا

by IKHRC
2023-02-26
  • کۆڵبەرێک بەهۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا

    کۆڵبەرێک بەهۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا

    کۆڵبەر و کاسبکار
  • ‌ڕاپۆرتی پێشێلكارییەكانیی مافی مرۆڤ گەیشتە پاڕلمانی كەنەدا

    ‌ڕاپۆرتی پێشێلكارییەكانیی مافی مرۆڤ گەیشتە پاڕلمانی كەنەدا

    چاونیوز
  • بریندار بوونی ٦ کۆڵبەر بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە ڕێگای جوانڕۆ – پاوە

    بریندار بوونی ٦ کۆڵبەر بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە ڕێگای جوانڕۆ – پاوە

    کۆڵبەر و کاسبکار
  • هاونیشتمانییەک لە سنە ئێعدام کرا

    هاونیشتمانییەک لە سنە ئێعدام کرا

    هەواڵ
  • چالاکێکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی خەڵکی شاری سنە دەسبەسەر کرا

    چالاکێکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی خەڵکی شاری سنە دەسبەسەر کرا

    هەواڵ
کۆماری درۆی ئیسلامیی ئێران حاشا لە سەرمابردنی منداڵانی کرماشان دەکا

کۆماری درۆی ئیسلامیی ئێران حاشا لە سەرمابردنی منداڵانی کرماشان دەکا

  • IKHRC
  • ڕێکەوت: 2018-02-05
  • 14:58

سامڕەند عەتری

یاریدەری کۆمەڵایەتیی وەزیری تەندروستی، دەرمان و ڕاهێنانی پزیشکیی کۆماری درۆی ئیسلامیی ئێران ئەو ڕاپۆرتانەی ڕەت کردووەتەوە، کە باسیان لە سەرمابردنی چەندین منداڵی لێقەوماوی زەمینلەرزەکەی کرماشان کردووە.
هەواڵدەریی ئیرنا، کە ناوەندی ڕەسمیی بڵاوکردنەوەی درۆی بەناو هەواڵی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانە، ڕایگەیاندووە، ڕۆژی دووشەممە (١٦ی ڕێبەندان) محەمەدمەهدی ئەیازی، یاریدەری کۆمەڵایەتیی وەزیری تەندروستی گوتوویەتی: ”سەرباری ئەوەی کە هێشتا زیاتر لە دوو لەسەر سێی زەمینلەرزەلێدراوانی کرماشان لە خێوەتدا دەژین، بەڵام هیچ ڕاپۆرتێک سەبارەت بە مەرگ بە هۆی سەرماوە لە دەزگا پێوەندیدارەکانی کرماشاندا نییە.”
ئەم درۆ و حاشایە لە کاتێکدایە، کە پێشتر لە ماڵپەڕی مەجلیسی شووڕای ئیسلامیدا، کە ناسراوە بە ماڵپەڕی ”خانە ملت”، ڤیدیۆیەک بڵاو کراوەتەوە، کە شەهاب نادری، نوێنەری پاوە و هەورامان لە مەجلیسی ڕێژیمدا دەڵێت: ”لە ناوچە زەمینلەرزلێدراوەکان، چەندین منداڵ، لەوانە منداڵێکی ساوای هەشت مانگان، بە هۆی ”سەرماوە تووشی تا و گەشکە” بووە و گیانی لەدەست داوە.”
ئەو نوێنەرەی مەجلیسی ڕێژیم بەبێ ئەوەی ئیشارە بە ژمارەی منداڵەکان بکات، دەڵێت: ”ئەم بابەتە لە مۆڵەتی ناشتنی منداڵەکاندا، کە لە لایەن پزیشکیی دادی کرماشانەوە دەرکراوە، پشتڕاست کراوەتەوە.”
ڕۆژنامەی ”قانوون” ڕۆژی ١٥ی سەرماوەز، مانگێک لەمەوبەر، نووسیبووی، منداڵێکی دوو ساڵان بە ناوی ”سارینا زەهابی”، کە لەگەڵ خێزانەکەی لە ناوچە زەمینلەرزەلێدراوەکان لە خێوەتدا دەژیا، بە هۆی سەرماوە گیانی لەدەست داوە.
ڕۆژنامەی ”شەرق”یش ڕۆژی ٧ی ڕیبەندان باسی ئەوەی نووسیبوو، کە لانی کەم سێ منداڵ لە ناوچە زەمینلەرزەلێدراوەکان بە هۆی سەرماوە گیانیان لەدەست داوە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکەی ڕۆژنامەی ”شەرق”، کچێکی ١٧ ساڵەنەی خاوەن پێداویستیی تایبەت و کچێکی یەک ساڵ و نیو بە ناوی ماتیار شەماعی و کوڕێکی دوو ساڵان لە ناوچە زەمینلەرزەلێدراوەکان گیانیان لەدەست داوە.
فاتمە دانیشوەر، ئەندامی پێشووی شووڕای شاری تاران و بەڕێوەبەرایەتیی خێرخوازیی ”مێهرئافەرین” بە ڕۆژنامەی ”شەرق”ی گوتبوو: ”تا ئێستا (٧ی ڕێبەندان) هەواڵی مردنی پێنج منداڵی ژێر تەمەنی ٥ ساڵانمان بەدەست گەیشتووە” و ”ئەو مردنانەش بە هۆی سەرماوە” ڕوویان داوە.
سەرباری ئەو ڕاپۆرت و بەڵگانە، کەچی پارێزگاری کرماشان، هووشەنگ بازوەند، بە توندی حاشای لەو ڕاپۆرت و بەڵگانە کردووە و گوتوویەتی: ”سەدلەسەد دڵنیام هیچ منداڵێک لە ناوچە زەمینلەرزەلێدراوەکان بە هۆی سەرماوە نەمردووە!”
هەرپاش حاشاکەی پارێزگاری کرماشان، نوێنەرێکی دیکەی ڕێژیم لە مەجلیسی شووڕای ئیسلامی بە ناوی فەرهاد تەجری گوتوویەتی: ”لانی کەم ٣٥ بۆ ٤٠ لەسەدی خەڵکی زەمینلەرزەلێدراو کانێکس (کابین)یان نییە”.
بێجگە لە مەرگی منداڵان بە هۆی سەرماوە، ڕاپۆرتەکان باس لە ئاماری بەرزی خۆکوشتن لە ناوچە زەمینلەرزەلێدراوەکان دەکەن، کە یەک لەوانە شەهاب نادری، نوێنەری پاوە و هەورامان لە مەجلیسی شووڕای ڕێژیمی ئیسلامی بە پشتبەستن بە ئاماری بڵاوکراوە لە لایەن بەڕێوەبەری گشتیی خۆشبژی (بهزیستی)ی پارێزگاری کرماشانەوە، گوتبووی ٩٧ بابەتی ”خۆکوشتن و پەنابردن بۆ خۆکوشتن” لە ناوچە زەمینلەرزەلێدراوەکان تۆمار کراون.
نادری گوتوویەتی، بەشێکی زۆری زەمینلەرزەلێدراوەکان سێرڤسی پاکوخاوێنی (ئاودەست و حەمام)یان نییە و بەشێکیان ٧٠ ڕۆژە حەمامیان نەکردووە و خۆیان نەشتووە.
نادری باسی لە درۆی پێدانی کانێکس (کابین)، یان پێنج ملیۆن تمەن قەرز (وام)یش کردووە، کە کاربەدەستانی ڕێژیم بەڵێنیان دابوو بیدەن بە لێقەوماوان، کەچی تا ئێستا جێبەجێ نەکراوە.
هەر لەو پێوەندییەدا موحسین فەرهادی، یاریدەری تەکنیکی و هونەریی ناوەندی تەندروستیی ژینگە و کاری وەزارەتی تەندروستیی ڕێژیم، ڕۆژی ١٢ی ڕێبەندان ڕایگەیاندووە، دروستکردنی سێرڤسی پاکوخاوێنی (ئاودەست و حەمام) لە ناوچە زەمینلەرزەلێدراوەکان هێشتا تەواو نەکراوە.
شایانی وەبیرهێنانەوەیە کە ڕۆژی ٢١ی مانگی خەزەڵوەری ڕابردوو بە هۆی زەمینلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٣ پلەی ڕێشتەر زیاتر لە ٢ هەزار هاووڵاتیی شار و شارۆچکەکانی پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گیانیان لەدەست و هەزاران کەس بریندار بوون و هەزاران خانوو و ماڵیش ڕووخان و کاول بوون.
پاش ڕووداوەکە، هاووڵاتیانی پارێزگاکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە خرۆشێکی خۆڕسکی جەماوەریدا یارمەتییەکی زۆر و باشی کاڵا و پێداویستییە خێراکانیان بۆ خەڵکی لێقەوماوی کرماشان کۆ کردەوە بە دەستیان گەیاندن، لە کاتێکدا دەوڵەتی ئیسلامیی تاران زۆر دەوستەوستان بوو، کارێکی ئەوتۆی بۆ یارمەتیی لێقەومانی زەمینلەرزەکە نەکرد. ئێستاش پاش سێ مانگ خەڵکی لێقەوماوی ناوچەکە بەدەست گەلێک کەموکورتی و پێداویستیی ئاسایی و ساکاری ژیانەوە دەناڵێنن و منداڵەکانیان بە هۆی سەرماوە لە ژێر خێوەتدا گیان لەدەست دەدەن، کەچێ ڕێژیمە داگیرکەرەکەی تاران حاشا لەو لێقەوماییەی گەلی کورد دەکات و، هەر لەسەرەتاشەوە ڕێگریی لە ناوەندە خێرخوازییە جیهانییەکان کرد، کە بە هانای خەڵکی لێقەوماوی کوردەوە بچن، تەنانەت گرفتی بۆ هەڵمەتە خۆڕسکە نەتەوەیی و نیشتمانییەکەی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕۆژانی سەرەتای ڕوودانی بوومەلەرزەکەش دروست دەکرد، بۆ ئەوەی نەتوانن یارمەتییەکانیان بە لێقەوماوان بگەیەنن.

بابەتی پێوەندیدار

هاونیشتمانییەک لە سنە ئێعدام کرا

هاونیشتمانییەک لە سنە ئێعدام کرا

2023-02-28
چالاکێکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی خەڵکی شاری سنە دەسبەسەر کرا

چالاکێکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی خەڵکی شاری سنە دەسبەسەر کرا

2023-02-26
دەسبەسەر کرانی هاونیشتمانییەكی خەڵکی مەریوان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە

دەسبەسەر کرانی هاونیشتمانییەكی خەڵکی مەریوان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە

2023-02-22
هاونیشتمانییەکی خەڵکی پیرانشاربە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندی نەغەدە ئازاد کرا

هاونیشتمانییەکی خەڵکی پیرانشاربە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندی نەغەدە ئازاد کرا

2023-02-21
Next Post
بێزاریی چالاکانی مەدەنی لە کوردستان لە هەمبەر حوکمی ئێعدامی چالاکانی کورد

Facebook Twitter Telegram Instagram

© CHAWNEWS.COM

هەموو مافەکانی ماڵپەڕ بۆ "چاونیوز" پارێزراون.

Add New Playlist

  • About
  • Gallery
    • Gallery 01
    • Gallery 02
    • Gallery 03
  • Contacts
فارسی
English
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی