فارسی
English
دوو مامۆستای کوردی سوننە، بە دوو ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو و ٢٠ ملیۆن تمەن سزای نەختی حوکم دران
دوو برای خەڵکی بۆکان دەسبەسەر کران
محەممەد دانیالی چالاکی فەرهەنگیی خەڵکی ئاودانان، مانی لە خواردن گرت
پشتڕاستکردنەوەی حوکمی دەرکردنی "سومەیە ئەختەرشومار" لەلایەن لقی پێداچوونەوەی دیوانی عیداڵەتی ئیداری
پزیشکێکی پسپۆڕ و لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژینا، بە بەندکران و جەریمەی نەختی حوکم درا
مامۆستا سابیر خودامورادی بە ٢٢ مانگ بەندکرانی تەعزیری حوکم درا
دەسبەسەرکردنی یەکێکی دیکە لە مامۆستایانی ئایینی لە کوردستان
دەسبەسەرکردن و ناڕوونیی چارەنووسی قوتابییەکی پۆلی یازدە
فەلسەفەی دامەزراندنی "یەکیەتیی ژنانی دێموکرات"
ئەحمەد حەسەنزادە دوای کۆتاییهاتنی حوکمی بەندکرانەکەی، لە بەندیخانە ئازاد کرا
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
Menu

کوشتنی 70 کەس، گرتنی 216 کەس و ئێعدامی 14 زیندانیی کورد لە سێ مانگی هاوین‌دا

  • نووسەر IKHRC
  • ڕێکەوت: 2019-10-09
  • کات: 09:40

کوشتنی 70 کەس، گرتنی 216 کەس و ئێعدامی 14 زیندانیی کورد لە سێ مانگی هاوین‌دا

(ڕاپۆرتی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان له‌ سێ مانگی هاوینی ١٣٩٨ی هەتاویدا)

لە ماوەی سێ مانگی هاوینی ئەمساڵدا (١٣٩٨ی هەتاوی) زیاتر لە 360 حاڵەتی زبری پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕووی داوە کە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان تۆماری کردوون.

هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەردەشت و مەهاباد و لە دوو کردەوەی تێرۆریستیدا چوار لاوی کوردیان بە تۆمەتی ئەندامەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان کوشت.  شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە، 6ی خەرمانان لە گوندی “قەلەڕەش”ی سەردەشت دوو ئەندامی حیزبی دێموکرات بە ناوەکانی ئیبراهیم عەزیزپوور و عەلی بایزپەروەر کەوتنە بەر ڕەهێڵەی چەکە سووک و نیوەقورسەکانی کۆماری ئیسلامی و گیانیان لەدەست دا. ڕۆژی هەینی 8ی خەرمانانیش دوو لاوی دیکەی کورد لە گوندی “حەسەن چەپ”ی مەهاباد بە ناوەکانی سادق دێهکوردی و بایز ڕەسووڵی؛ هەر بە تاوانە و بێ ئەوەی چەکیان پێبی، کەوتنە بەر دەستڕێژ و کوژران.

هەروەها به‌پێی بانکی زانیاریی ناوه‌ندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان له‌ سێ مانگی هاوینی ئه‌م ساڵدا هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی له‌ کوردستان لانیکەم 66 كۆڵبه‌ر و کاسبکاری کوردیان داوه‌ته‌ به‌ر ڕه‌هێڵه‌ی چه‌که‌کانیان. له‌و کۆمه‌ڵکوژییه‌دا 19 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆ کوژراون و 47 که‌سیش بریندار بوون. کوژران و برینداربوونی 66 کۆڵبەر و کاسبکار لەو سێ مانگە لە حاڵێکدایە کە لە سێ مانگەی وەرزی بەهاریشدا 56 کۆڵبەر و کاسبکار بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژرابوون و بریندار بوون. بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەهۆی سیاسەتی دوژمنکارانەی کۆماری ئیسلامی گیانیان لە پێناو پارووە نانێک داناوە، گەیوەتە 122 کەس کە 43 کەسیان کوژراون و 79 کەسیش بریندار بوون.

جێی بیرهێنانەوەیە کە لە ماوەی ساڵی ڕابردووشدا 242 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆ، تەقینەوەی مین، بەربوونەوە لە بەرزایی لە سۆنگەی ڕاوەدوونان و هەروەها ڕەق‌هەڵاتن لە سەرما گیانیان لەدەست دابوو و بریندار ببوون و لەو 242 قوربانییە 80 کەسیان کوژرابوون و 162 کەسیش بریندار ببوون.

لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا ئەوەندەی زاندراوە 14 زیندانیی کورد له‌ زیندانه‌کانی ئێراندا له‌ سێداره‌ دراون کە لە‌ سۆنگه‌ی تاوانه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه‌ ده‌زگای قه‌زایی ‌ بڕیاری ئێعدامی بەسەردا سەپاندوون. دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی لە ماوەی سێ مانگی بەهاری ئەمساڵیشدا لانیکەم 7 بەندکراوی کوردی کە بە تاوانی کوشتنی بەئانقەست حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپابوو، لە زیندانەکانی سنە، کرماشان، زەنجان و مەراغە و زەنجاندا لە دار دابوو. بەوەش ژمارەی ئەم زیندانییە کوردانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا لە دار دراون، گەیوەتە 21 کەس. جێی بیرهێنانەوەیە دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی ساڵی ڕابردووش لانیکەم 49 زیندانیی کوردی لە دار دابوو کە ‌به‌پێی ڕێژه‌ی حه‌شیمه‌تی کورد له‌ ئێران و ئاماری ئێعدامه‌کان له‌و وڵاته‌، دەبینین له‌و بوارەی پێشێلکردنی مافی مرۆڤیشدا کورد هه‌ر به‌شی شێری به‌رکه‌وتوه‌.

تەقینەوەی مینی چێندراو لەلایەن کۆماری ئیسلامی لە وەرزی هاوینی ئەمساڵیشدا لانیکه‌م 9 قوربانیی لێکەوتەوە که‌ ناوه‌ندی مافی مرۆڤ شوناسی 2 که‌س له‌وانی ئاشکرا کردوه‌ کە بەهۆی تەقینەوەی مین لاقیان پەڕیوە. لە ماوەی سێ مانگی سەرەتای ساڵیش‌دا تەقینەوەی مین لە کوردستان زیاتر لە 14 قوربانیی وەرگرتبوو کە ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوناسی 8 کەس لەوانی ئاشکرا کردبوو. لەو 8 قوربانییەی تەقینەوەی مین کە ناویان ئاشکرا کرابوو یەک کەسیان گیانیان لە دەست دابوو و 7 کەسیش بریندار بوون. بەو پێیە ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی تەقینەوەی مین لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا لە کوردستان کوژراون و بریندار بوون و بە ناو و شوناسیان زاندراوە، 10 کەس بووە. جێی بیرهێنانەوەیە کە تەقینەوەی مین لە ساڵی ڕابردووشدا لانیکەم 48 قوربانیی وەرگرتبوو کە لەو 48 کەسە 37 کەسیان بریندار و نقوستان ببوون و 11 کەسیشیان گیانیان لەدەست دابوو.

ده‌زگا ئه‌منیه‌تییه‌کانی کۆماری ئیسلامیش له‌ کوردستان له‌ ماوه‌ی ئه‌و سێ مانگەی هاوین‌دا ئه‌وه‌نده‌ی زاندراوە، لانیکه‌م 216 که‌سیان به‌ تۆمه‌تی چالاکیی سیاسی و هاوکاریکردنی حیزبه‌ کوردییه‌کانی دژبه‌ری کۆماری ئیسلامی قۆڵبه‌ست کردوه‌. ژماره‌یه‌ک له‌و گیراوانه‌ تا کاتی دادگایی کردنیان به‌ بارمته‌ی قورس ئازاد کراون و لانیکه‌م 58 که‌س له‌وانه‌ دوای به‌ناو دادگایی کرانیان سزای لە 3 مانگ زیندان‌ڕا تا 11 ساڵ زیندانیان به‌ سه‌ر دا سه‌پاوه‌ و سەرجەم ئەو 58 کەسە  بە 2117 مانگ (پتر لە 174 ساڵ) زیندان مەحکووم کراون. جیا لە گرتنی 216 کەس و حوکمدانی 58 کەس و سزادانیان بە 2117 مانگ زیندانی، 5 زیندانیی کوردیش لە زینداندا بەهۆی کەمتەرخەمی لە پێڕاگەیشتنی پزیشکی یان لەژێر ئەشکەنجەدا گیانیان لەدەست داوە. لەو پێنج کەسە سێ کەسیان بە ناوەکانی “داریوش کەنگرلوو”، “ئەحمەد ئاموختە” و “نەوبەخت سەحرایی” لە زیندانی ناوەندیی ورمێ گیانیان لەدەست داوە، “مووسا فاتحی” لە زیندانی ناوەندیی سنەدا گیانی لە دەست داوە و بەهمەن مرادی، کاسبکاری خەڵکی دێولان دوای دەسبەسەرکرانی لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی لێ ئەستێندراوە.

هەر لەو ماوەیەدا زیاتر لە 68 کرێکاری کورد لە کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ئێران بوونەتە قوربانیی ڕووداوی کار کە 20 کەس لەوان بەهۆی جۆراوجۆری وەک بەربوونەوە لە بەرزایی و بڕق‌ گرتوویی و … گیانیان لە دەست داوە. بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەش کە لە سێ مانگی بەهاردا 8 کرێکاری کورد بەهۆی ڕووداوی کار گیانیان لەدەست دابوو، ژمارەی ئەو کەسانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەهۆی ڕووداوی کار گیانیان لەدەست داوە گەیشتتووەتە 28 کەس.

ئاماری خۆکوژییەکانیش لە کوردستان بەهۆی پەرەسەندنی خەمۆکی و قەیرانەکانی بێکاری و ئابووری هەروەها؛ کەمتەرخەمیی دامودەزگا دەوڵەتی‌ و حکومییەکانەوە لە ماوەی ئەو سێ مانگەی هاویندا پڕ دیار و بەرچاو بوو. لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا هەر نەبێ 100 کەس لە کوردستان خۆیان کوشتووە کە ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوناسی 87 کەس لەوانی بە ڕوونی تۆمار کردوە. ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە وەرزی بەهاریش‌دا ئاماری گیانلەدەستدانی 72 کەس بەهۆی خوکوشتنی ڕاگەیاندبوو و بەوەش ژمارەی ئەم کەسانەی لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا خۆیان کوشتووە، لانیکەم

149 کەس بووە. شایانی باسە لە ساڵی ڕابردووشدا لانیکەم 170 کەس لەو سەدان کەسەی هەوڵی خۆکوشتنیان دابوو، بەداخەوە هەوڵەکانیان سەرکەوتوو ببوو کە 62 کەسیان پیاو و 108 کەسیان ژن بوون.

شایانی باسه‌ ئه‌و ئامارانه‌ ته‌نیا به‌ پێی ئه‌و هه‌واڵ و زانیارییانه‌ ئاماده‌ کراوه‌ که‌ به‌ ده‌ستی ناوه‌ندی مافی مرۆڤ گه‌یشتوون و ناو و نیشانیان به‌ روونی ئاشکرا کراون، ئه‌گینا به‌ دڵنیاییه‌وه‌ قوربانیانی سیاسه‌تی توندو تیژی و پێشێلکاریی مافی مرۆڤ له‌ کوردستان زۆر له‌وه‌ زیاترن که‌ لێره‌ دا ناویان هاتوه‌ و ئاماژه‌یان پێ کراوه‌.

ی خشته‌ی پێشێلکارییه‌کانی مافی مرۆڤ له‌ کوردستان به‌ هۆی کۆماری ئیسلامی له‌ 3 مانگی هاوینی ١٣٩٨

بابەتی پێوەندیدار

دوو مامۆستای کوردی سوننە، بە دوو ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو و ٢٠ ملیۆن تمەن سزای نەختی حوکم دران

دوو مامۆستای کوردی سوننە، بە دوو ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو و ٢٠ ملیۆن تمەن سزای نەختی حوکم دران

2025-05-06
دوو برای خەڵکی بۆکان دەسبەسەر کران

دوو برای خەڵکی بۆکان دەسبەسەر کران

2025-05-06
محەممەد دانیالی چالاکی فەرهەنگیی خەڵکی ئاودانان، مانی لە خواردن گرت

محەممەد دانیالی چالاکی فەرهەنگیی خەڵکی ئاودانان، مانی لە خواردن گرت

2025-05-06
پشتڕاستکردنەوەی حوکمی دەرکردنی “سومەیە ئەختەرشومار” لەلایەن لقی پێداچوونەوەی دیوانی عیداڵەتی ئیداری

2025-05-04
بەندکراوان

دوو برای خەڵکی بۆکان دەسبەسەر کران

by IKHRC

هەواڵ

  • IKHRC
  • ڕێکەوت: 2019-10-09
  • 09:40

Next Post
کوژران و برینداربوونی 12 کۆڵبەر لە مانگی ڕەزبەردا

Facebook Twitter Telegram Instagram

© CHAWNEWS.COM

هەموو مافەکانی ماڵپەڕ بۆ "چاونیوز" پارێزراون.

Add New Playlist

  • About
  • Gallery
    • Gallery 01
    • Gallery 02
    • Gallery 03
  • Contacts
فارسی
English
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی