فارسی
English
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
Menu
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
ڕاگەیاندراوی ناوه‌ندی هاوكاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی گیانلەدەستدانی کۆمەڵێک ژینگەپارێز و چالاکی مەدەنی لە مەریوان

  • نووسەر IKHRC
  • ڕێکەوت: 2018-08-25
  • کات: 18:19

به‌ پێی هەواڵەکان بە دوای ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی گوندی سەڵەسی سەر بە ناوچەی مەریوان ٤ کەس لە چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێز و لەوانه چالاکی ناوئاشنا کاک “شەریف باجوەر” کە بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکه چووبوونه ئەو ناوچەیه، گیانیان لە دەست داوە و ژمارەیەکیش بریندارن.

لە کەس شاراوە نییە کە کاربەدەستانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بەهۆی کەمتەرخەمی و زۆرجاریش بە هەوڵی بە ئەنقەست و بە پیلانی پێشوەخت ژینگە و دارستانەکانی کوردستان لەناو دەبەن و لە بەرامبەردا چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێزی خۆجێی ناوچەکە بە کەمترین ئامراز هەوڵی پاراستنی ژینگەی کوردستانیان داوە. ئێمە کۆماری ئیسلامی و پیلان و ئاکارە دوژمنکارانەکانی کە بەرامبەر بە خەڵک و خاک و سرووشتی کوردستان دەیکەن بە تاوانبار و بەرپرسیاری ئەو کارەساتە دەزانین. کوردستان چوار دەیەیە بۆته کانگای کارەسات و بەردەوام لە ئاکامی پیلان و سیاسەتی هەڵه و ناکارامەیی کاربەدەستانی نابەرپرس قوربانی دەدا.

دەمێک ساڵە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی قۆڵی بۆ بەتاڵانبردنی سەروەت و سامانی کوردستان و وێرانکردنی کوردستان و سرووشتەکەی هەڵماڵیوە و بە بیانووی پڕوپووچ و پاساوی بێ بنەما کەوتۆتە گیانی ژینگەی کوردستان و لە بەرامبەریشدا کۆمەڵێک مرۆڤی تێکۆشەر، دەروەست و بێ پاداشت، بە دەستی بەتاڵەوە بوون بە پارێزەرانی ژینگە و نیشتمان و ئەمڕۆش کاک شەریف و هاوڕێکانی گیانیان لە پێناو پاراستنی ژینگەی نیشتمانەکەیان بەخت کرد.

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران پرسە و هاوخەمی خۆی بۆ لە دەستدانی ئەو پۆلە شەهیدەی ڕێگای پاراستنی ژینگەی کوردستان پێشکەش بە بنەماڵە بەڕێزەکانیان و خەڵکی مەریوان و بە تایبەتی چالاکانی مەدەنی و  بە گشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکا .

سڵاو بۆ گیانی پاكی ئەوانەی ژیانی خۆیان لە رێگەی نیشتماندا بەخت كردوە و ئاواتی چاكبوونەوەی هەرچی زووتر بۆ بریندارانی ئەم ڕووداوە داوا دەخوازین.

ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران

٣ی خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاوی

بابەتی پێوەندیدار

ئازادیی دوو بەندکراوی سەقزی بە دانانی بارمتە

2026-10-10
درێژەی ڕەوتی دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی هاووڵاتییانی کوردستان

کوژرانی دوو لاوی کورد لە دوو ڕووداوی جیاوازدا

دەرکردنی سزای بەندکردن بۆ پزیشکێکی دەروونیی خەڵکی ئابدانان

2026-10-09
بانکی زیندانیانی سیاسی

by IKHRC

  • IKHRC
  • ڕێکەوت: 2018-08-25
  • 18:19

Next Post
ته‌قینه‌وه‌ی مین له‌ قوتابخانی کچانه‌ی کوده‌شت بووه‌ هۆی برینداربوونی سێ قوتابی

ته‌قینه‌وه‌ی مین بووه‌ هۆی کوژران و برینداربوونی چوار کۆڵبه‌ر

Facebook Twitter Telegram Instagram

© CHAWNEWS.COM

هەموو مافەکانی ماڵپەڕ بۆ "چاونیوز" پارێزراون.

Add New Playlist

  • About
  • Gallery
    • Gallery 01
    • Gallery 02
    • Gallery 03
  • Contacts
No Result
View All Result
  • پێوەندی
  • دەسپێک
  • لەبارەی ئێمە
  • لەژێرکاردایە

© 2026 JNews - Premium WordPress news & magazine theme by Jegtheme.

فارسی
English
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی