فارسی
English
محیەدین ئیبراهیمی لەسێدارە درا
مناڵێکی کۆڵبەر بەسەختی بریندار بوو
کۆڵبەرێک بەهۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا
‌ڕاپۆرتی پێشێلكارییەكانیی مافی مرۆڤ گەیشتە پاڕلمانی كەنەدا
بریندار بوونی ٦ کۆڵبەر بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە ڕێگای جوانڕۆ - پاوە
هاونیشتمانییەک لە سنە ئێعدام کرا
چالاکێکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی خەڵکی شاری سنە دەسبەسەر کرا
دەسبەسەر کرانی هاونیشتمانییەكی خەڵکی مەریوان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە
هاونیشتمانییەکی خەڵکی پیرانشاربە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندی نەغەدە ئازاد کرا
هاونیشتمانییەکی لاوی خەڵکی شاری ئاودانان دەسبەسەر کرا
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
Menu

ڕاپۆرتی بەشێک لە پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی دەزگای قەزایی و ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە سێ مانگی سەرەتای 202١دا

  • نووسەر IKHRC
  • ڕێکەوت: 2021-04-04
  • کات: 13:58

چاونیوز: کوردستانی ئێران لە ساڵی نوێی ٢٠٢١ و لە وەرزی یەکەمی ئەمساڵیشدا گەڕێکی دیکەی لە سیاسەتی سەرکوتکاریی کۆماری ئیسلامی و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە هەموو بەستێنەکانی سیاسی، مەدەنی، کۆمەڵایەتی و ئابووریدا ئەزموون کرد.

بەپێی ئەو داتا و زانیارییانەی “ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان” لای خۆی تۆماری کردوون، تەنیا لە ماوەی سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا زیاتر لە ٣٦٠ حاڵەتی زبری پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە کوردستان ڕووی داوە.

لە ماوەی ئەم سێ مانگەدا لانیکەم ٥١ کۆڵبەر و کاسبکاری ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بوونەتە قوربانیی. لەو ٥١ کۆڵبەر و کاسبکارە ١٩ کاسبکاریان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران یان بەربوونەوە لە بەرزایی لە ئاکامی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی یان مانەوە لە ژێر ڕنوو و شەختە و سەرمای کوێستانەکاندا گیانیان لە دەست داوە. هەروەها 3٢ کەس لەوانیش بە هەمان هۆکارەکانی ئاماژەپێکراو بریندار بوون و دەست بەسەر چەندین میلیارد تمەن بار و کەلوپەلیان داگیراوە.

هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە تاران ڕۆژی دووشەممە ١٣ی رێبەندان لە مێترۆی ئەو شارە لاوێکی تەمەن ٢١ ساڵی کوردی خەڵکی دیواندەرەیان بە ناوی “مێهرداد تاڵشی” ٢١ دەستبەسەر کرد و هەمان شەو لەژێر ئەشکەنجەدا کوشتیان. هەروەها ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی ڕەشەممەش لە گەڕەکی دەرەدێژی کرماشان تەقەیان لە پۆلێک خەڵکی ئەو گەڕەکە کرد کە لە ئاکام‌دا “سیروان محەمەدی”،  تەمەن ٢٥ ساڵ کوژرا و “عەلی ئەحمەدی” تەمەن ٧٠ ساڵ بریندار بوو.

شایانی باسە کوژران و برینداربوونی ٥١ کاسبکار لە وەرزی یەکەمی 202١ لە حاڵێک‌دایە کە لە ساڵی 20٢٠ـیشدا، لانیکەم ٢٣٣ کۆڵبەر و کاسبکاری سەر سنوور و ڕێگابانەکان لەلایەن هێزەچەکدارەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە کوژرابوون یان بریندار ببوون، کە لەم ژمارەیە ٧٤ کەس گیانی لەدەس‌داوە و ١٥٩ی کەسیش بریندار بوونە.

هەر لە ماوەی ئەم سێ مانگەدا ٢٠٧ کەس لە خەڵکی ئاسایی و چالاکانی مەدەنی و سیاسی لەلایەن دەزگا ئەمنیەتییەکانەوە بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی و سیاسی لە دژی کۆماری ئیسلامی و بەرژەوەندییەکانی ئەو ڕێژیمە گیراون. ژمارەیەک لەوان دوای لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوەکانی ناوەندە ئەمنیەتییەکان تا کاتی دادگایی‌کرانیان بە دانانی بارمتە ئازاد کراون و ٥١ کەس لەوان دادگایی کراون و حوکمی ٣ مانگ هەتا ١٥ ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپاوە. بەپێی وردبینییەکان ئەم ٥١ بەندییە سیاسییە سەرجەم ٢٢٦١ مانگ (١٨٨ ساڵ و ٥ مانگ) زیندانیان بەسەردا سەپاوە.

ڕۆژی هەینی ٢٦ی بەفرانباریش “بەهمەن عوقابی” تەمەن ٣٥ ساڵ، خەڵکی گوندی “چەقاجەنگا”ی سەر بە شاری شابادی پارێزگای کرماشان کە ماوەیەک لەمەوبەر بە هۆی لێدان و ئەشكەنجەی هێزەکانی ئاگاهیی کرماشانەوە چووبووە حاڵەتی کۆما، لە نەخۆشخانەی خومەینیی ئەو شارە گیانی سپارد.

شایانی باسە ئەم ڕێژە زۆرە لە بەندکردنی چالاکانی سیاسی لە وەرزی یەکەمی ئەمساڵ و سەپاندنی سزای قورس بەسەر ئەوان لە حاڵێک‌دایە کە دەزگا ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە ساڵی 20٢٠ـیشدا زیاتر لە ۶٢٨ هاونیشتمانیی کورد کە ناسنامەیان بۆ “چاونیوز” ڕوون بۆتەوە، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کرابوون. لەوەندە کەسە ٢١٤ کەسیان لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە دادگایی کراون، کە سزای لانیکەم ٤ کەسیان لەسێدارەدان بووە.

ئەو ٢١٠ کەسەی دیکەش سەرجەم سزای ١٠ هەزار و ٧٣ مانگ (٨٤٠) ساڵ بەندکردنیان بەسەردا سەپاوە.

دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی هەر لە ماوەی سێ مانگی یەکەمی ٢٠٢١دا سزای ئێعدامی لەسەر ٧ بەندکراوی کورد جێبەجێ کردوە کە بەشی هەرە زۆریان بە تۆمەتی پێوەندیدار بە ماددەی هۆشبەر و کوشتنی بەئانقەست ئێعدام کراون.

بەپێی ئامارەکانی “چاونیوز”، لەماوەی ساڵی ٢٠٢٠ـیشدا لانیکەم حوکمی لەسێدارەدانی ٤٨ هاونیشتمانی کورد لە بەندیخانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران جێبەجێ کرابوو کە ٤ کەس لەوان بە ناوەکانی هیدایەت عەبدوڵاپوور، مستەفا سەلیمی، سابیر شێخ‌عەبدوڵا و دیاکۆ ڕەسووڵزادە بەندیی سیاسی بوون.

لە ماوەی سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا تەقینەوەی مینە لەکارنەخراوەکان لە کوردستان زیاتر لە 15 قوربانیی وەرگرتووە کە ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوناسی ٥ کەس لەوانی ئاشکرا کردوە. لەو ٥ کەسە 3 کەسیان کوژراون و ٢ کەسیان بریندار بوون به‌ڵام بە دڵنیاییەوە ئاماری ورد و ده‌قیقی قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌ی مین _ بەهۆی ئەوەی‌ هه‌واڵده‌رییه‌ ڕه‌سمییه‌کان خۆ له‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان ده‌بوێرن یان ناوی قوربانیان ئاشکرا ناکه‌ن_ له‌وه‌نده‌ زیاتره‌ که‌ ناوه‌ندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان تۆماری کردوه‌. جێی بیرهێنانەوەیە کە ساڵی 20٢٠ـیش‌دا دەیان کەس لە کوردستان قوربانیی تەقینەوەی مین و تەقەمەنییەکانی پاشماوەی شەڕی کوردستان و شەڕی 8 ساڵەی ئێران و عێڕاق ببوون کە “چاونیوز” ناو و ناسناوی ٣١ کەس لەوانی ئاشکرا کردبوو. لەوەندە کەسە ١٠ کەس گیانیان لەدەست داوە و ٢١ کەسی دیکەش بە سەختی بریندار بوون.

هەر لەو ماوەیەدا زیاتر لە ٢٠ کرێکاری کورد لە کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ئێران بەهۆی نەبوونی ستانداردی ئەمنیەتی لە شوێنی کارکردنەکانیان بوونەتە قوربانیی ڕووداوی کار کە شوناسی ٩ کەس لەوان لەلای ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تۆمار کراوە کە 8 کەسیان لەجێدا گیانیان لەدەست داوە. ژمارەی ئەو کرێکارە کوردانەی لە ماوەی ساڵی 20٢٠ـیش‌دا بەهۆی رووداوی کارەوە مردبوون یان بریندار ببوون دەیان کەس بوو کە “چاونیوز” زانیاریی وردی لەسەر ٦٢ کەس لەوان تۆمار و بڵاو کردبۆوە.

ئاماری خۆکوشتنەکانیش لە کوردستان بەهۆی کەمتەرخەمیی دامودەزگا دەوڵەتی‌ و حکومییەکانەوە لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا دیار و بەرچاو بوو. لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا هەر نەبێ ٦٠ کەس لە کوردستان خۆیان کوشتووە کە ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوناسی ٣٣ کەس لەوانی بە ڕوونی تۆمار کردوە. لەو ٣٣ کەسە کە ١٧ کەسیان ژن و ١٦ کەسیان پیاو بوون کە کەم تەمەنترینیان کچێکی 1١ ساڵان و بەتەمەنترینیان ژنێکی تەمەن ٤٢ ساڵ بووە.

ساڵی ڕابردوو (٢٠٢٠)ـیش چاونیوز توانیبووی هەواڵی خۆکوشتنی ٢٠٥ کەس بڵاو بکاتەوە  و شوناسی ١٥٢ کەس لەوان تۆمار بکا.

ئەو ئامار و زانیارییانەی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەسەر پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لەو بەشەی ئێران بڵاوی کردۆتەوە تەنیا ئەو بەشە لەو حاڵەتانە دەگرێتەوە کە هەواڵ و زانیارییەکان بە ئاشکرا بە میدیایی کراون و لە لایەن سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانەوە ئاماژەیان دراوەتێ، ئەگینا ئەو ناوەندە پێی وایە کە ئاماری ورد و دروستی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە کوردستان بەهۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران زۆر زیاتر لەو ئامارەیە کە ڕاگەیەندراوە.

بابەتی پێوەندیدار

هاونیشتمانییەک لە سنە ئێعدام کرا

هاونیشتمانییەک لە سنە ئێعدام کرا

2023-02-28
چالاکێکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی خەڵکی شاری سنە دەسبەسەر کرا

چالاکێکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی خەڵکی شاری سنە دەسبەسەر کرا

2023-02-26
دەسبەسەر کرانی هاونیشتمانییەكی خەڵکی مەریوان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە

دەسبەسەر کرانی هاونیشتمانییەكی خەڵکی مەریوان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە

2023-02-22
هاونیشتمانییەکی خەڵکی پیرانشاربە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندی نەغەدە ئازاد کرا

هاونیشتمانییەکی خەڵکی پیرانشاربە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندی نەغەدە ئازاد کرا

2023-02-21
کۆڵبەر و کاسبکار

مناڵێکی کۆڵبەر بەسەختی بریندار بوو

by CHRIK
2023-03-17
کۆڵبەر و کاسبکار

کۆڵبەرێک بەهۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا

by IKHRC
2023-03-17
چاونیوز

‌ڕاپۆرتی پێشێلكارییەكانیی مافی مرۆڤ گەیشتە پاڕلمانی كەنەدا

by IKHRC
2023-02-26
  • کۆڵبەرێک بەهۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا

    کۆڵبەرێک بەهۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا

    کۆڵبەر و کاسبکار
  • ‌ڕاپۆرتی پێشێلكارییەكانیی مافی مرۆڤ گەیشتە پاڕلمانی كەنەدا

    ‌ڕاپۆرتی پێشێلكارییەكانیی مافی مرۆڤ گەیشتە پاڕلمانی كەنەدا

    چاونیوز
  • بریندار بوونی ٦ کۆڵبەر بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە ڕێگای جوانڕۆ – پاوە

    بریندار بوونی ٦ کۆڵبەر بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە ڕێگای جوانڕۆ – پاوە

    کۆڵبەر و کاسبکار
  • هاونیشتمانییەک لە سنە ئێعدام کرا

    هاونیشتمانییەک لە سنە ئێعدام کرا

    هەواڵ
  • چالاکێکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی خەڵکی شاری سنە دەسبەسەر کرا

    چالاکێکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی خەڵکی شاری سنە دەسبەسەر کرا

    هەواڵ
ڕاپۆرتی بەشێک لە پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی دەزگای قەزایی و ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە سێ مانگی سەرەتای 202١دا

ڕاپۆرتی بەشێک لە پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی دەزگای قەزایی و ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە سێ مانگی سەرەتای 202١دا

  • IKHRC
  • ڕێکەوت: 2021-04-04
  • 13:58

چاونیوز: کوردستانی ئێران لە ساڵی نوێی ٢٠٢١ و لە وەرزی یەکەمی ئەمساڵیشدا گەڕێکی دیکەی لە سیاسەتی سەرکوتکاریی کۆماری ئیسلامی و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە هەموو بەستێنەکانی سیاسی، مەدەنی، کۆمەڵایەتی و ئابووریدا ئەزموون کرد.

بەپێی ئەو داتا و زانیارییانەی “ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان” لای خۆی تۆماری کردوون، تەنیا لە ماوەی سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا زیاتر لە ٣٦٠ حاڵەتی زبری پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە کوردستان ڕووی داوە.

لە ماوەی ئەم سێ مانگەدا لانیکەم ٥١ کۆڵبەر و کاسبکاری ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بوونەتە قوربانیی. لەو ٥١ کۆڵبەر و کاسبکارە ١٩ کاسبکاریان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران یان بەربوونەوە لە بەرزایی لە ئاکامی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی یان مانەوە لە ژێر ڕنوو و شەختە و سەرمای کوێستانەکاندا گیانیان لە دەست داوە. هەروەها 3٢ کەس لەوانیش بە هەمان هۆکارەکانی ئاماژەپێکراو بریندار بوون و دەست بەسەر چەندین میلیارد تمەن بار و کەلوپەلیان داگیراوە.

هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە تاران ڕۆژی دووشەممە ١٣ی رێبەندان لە مێترۆی ئەو شارە لاوێکی تەمەن ٢١ ساڵی کوردی خەڵکی دیواندەرەیان بە ناوی “مێهرداد تاڵشی” ٢١ دەستبەسەر کرد و هەمان شەو لەژێر ئەشکەنجەدا کوشتیان. هەروەها ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی ڕەشەممەش لە گەڕەکی دەرەدێژی کرماشان تەقەیان لە پۆلێک خەڵکی ئەو گەڕەکە کرد کە لە ئاکام‌دا “سیروان محەمەدی”،  تەمەن ٢٥ ساڵ کوژرا و “عەلی ئەحمەدی” تەمەن ٧٠ ساڵ بریندار بوو.

شایانی باسە کوژران و برینداربوونی ٥١ کاسبکار لە وەرزی یەکەمی 202١ لە حاڵێک‌دایە کە لە ساڵی 20٢٠ـیشدا، لانیکەم ٢٣٣ کۆڵبەر و کاسبکاری سەر سنوور و ڕێگابانەکان لەلایەن هێزەچەکدارەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە کوژرابوون یان بریندار ببوون، کە لەم ژمارەیە ٧٤ کەس گیانی لەدەس‌داوە و ١٥٩ی کەسیش بریندار بوونە.

هەر لە ماوەی ئەم سێ مانگەدا ٢٠٧ کەس لە خەڵکی ئاسایی و چالاکانی مەدەنی و سیاسی لەلایەن دەزگا ئەمنیەتییەکانەوە بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی و سیاسی لە دژی کۆماری ئیسلامی و بەرژەوەندییەکانی ئەو ڕێژیمە گیراون. ژمارەیەک لەوان دوای لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوەکانی ناوەندە ئەمنیەتییەکان تا کاتی دادگایی‌کرانیان بە دانانی بارمتە ئازاد کراون و ٥١ کەس لەوان دادگایی کراون و حوکمی ٣ مانگ هەتا ١٥ ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپاوە. بەپێی وردبینییەکان ئەم ٥١ بەندییە سیاسییە سەرجەم ٢٢٦١ مانگ (١٨٨ ساڵ و ٥ مانگ) زیندانیان بەسەردا سەپاوە.

ڕۆژی هەینی ٢٦ی بەفرانباریش “بەهمەن عوقابی” تەمەن ٣٥ ساڵ، خەڵکی گوندی “چەقاجەنگا”ی سەر بە شاری شابادی پارێزگای کرماشان کە ماوەیەک لەمەوبەر بە هۆی لێدان و ئەشكەنجەی هێزەکانی ئاگاهیی کرماشانەوە چووبووە حاڵەتی کۆما، لە نەخۆشخانەی خومەینیی ئەو شارە گیانی سپارد.

شایانی باسە ئەم ڕێژە زۆرە لە بەندکردنی چالاکانی سیاسی لە وەرزی یەکەمی ئەمساڵ و سەپاندنی سزای قورس بەسەر ئەوان لە حاڵێک‌دایە کە دەزگا ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە ساڵی 20٢٠ـیشدا زیاتر لە ۶٢٨ هاونیشتمانیی کورد کە ناسنامەیان بۆ “چاونیوز” ڕوون بۆتەوە، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کرابوون. لەوەندە کەسە ٢١٤ کەسیان لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە دادگایی کراون، کە سزای لانیکەم ٤ کەسیان لەسێدارەدان بووە.

ئەو ٢١٠ کەسەی دیکەش سەرجەم سزای ١٠ هەزار و ٧٣ مانگ (٨٤٠) ساڵ بەندکردنیان بەسەردا سەپاوە.

دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی هەر لە ماوەی سێ مانگی یەکەمی ٢٠٢١دا سزای ئێعدامی لەسەر ٧ بەندکراوی کورد جێبەجێ کردوە کە بەشی هەرە زۆریان بە تۆمەتی پێوەندیدار بە ماددەی هۆشبەر و کوشتنی بەئانقەست ئێعدام کراون.

بەپێی ئامارەکانی “چاونیوز”، لەماوەی ساڵی ٢٠٢٠ـیشدا لانیکەم حوکمی لەسێدارەدانی ٤٨ هاونیشتمانی کورد لە بەندیخانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران جێبەجێ کرابوو کە ٤ کەس لەوان بە ناوەکانی هیدایەت عەبدوڵاپوور، مستەفا سەلیمی، سابیر شێخ‌عەبدوڵا و دیاکۆ ڕەسووڵزادە بەندیی سیاسی بوون.

لە ماوەی سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا تەقینەوەی مینە لەکارنەخراوەکان لە کوردستان زیاتر لە 15 قوربانیی وەرگرتووە کە ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوناسی ٥ کەس لەوانی ئاشکرا کردوە. لەو ٥ کەسە 3 کەسیان کوژراون و ٢ کەسیان بریندار بوون به‌ڵام بە دڵنیاییەوە ئاماری ورد و ده‌قیقی قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌ی مین _ بەهۆی ئەوەی‌ هه‌واڵده‌رییه‌ ڕه‌سمییه‌کان خۆ له‌ بڵاوکردنه‌وه‌یان ده‌بوێرن یان ناوی قوربانیان ئاشکرا ناکه‌ن_ له‌وه‌نده‌ زیاتره‌ که‌ ناوه‌ندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان تۆماری کردوه‌. جێی بیرهێنانەوەیە کە ساڵی 20٢٠ـیش‌دا دەیان کەس لە کوردستان قوربانیی تەقینەوەی مین و تەقەمەنییەکانی پاشماوەی شەڕی کوردستان و شەڕی 8 ساڵەی ئێران و عێڕاق ببوون کە “چاونیوز” ناو و ناسناوی ٣١ کەس لەوانی ئاشکرا کردبوو. لەوەندە کەسە ١٠ کەس گیانیان لەدەست داوە و ٢١ کەسی دیکەش بە سەختی بریندار بوون.

هەر لەو ماوەیەدا زیاتر لە ٢٠ کرێکاری کورد لە کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ئێران بەهۆی نەبوونی ستانداردی ئەمنیەتی لە شوێنی کارکردنەکانیان بوونەتە قوربانیی ڕووداوی کار کە شوناسی ٩ کەس لەوان لەلای ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تۆمار کراوە کە 8 کەسیان لەجێدا گیانیان لەدەست داوە. ژمارەی ئەو کرێکارە کوردانەی لە ماوەی ساڵی 20٢٠ـیش‌دا بەهۆی رووداوی کارەوە مردبوون یان بریندار ببوون دەیان کەس بوو کە “چاونیوز” زانیاریی وردی لەسەر ٦٢ کەس لەوان تۆمار و بڵاو کردبۆوە.

ئاماری خۆکوشتنەکانیش لە کوردستان بەهۆی کەمتەرخەمیی دامودەزگا دەوڵەتی‌ و حکومییەکانەوە لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا دیار و بەرچاو بوو. لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا هەر نەبێ ٦٠ کەس لە کوردستان خۆیان کوشتووە کە ناوەندی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوناسی ٣٣ کەس لەوانی بە ڕوونی تۆمار کردوە. لەو ٣٣ کەسە کە ١٧ کەسیان ژن و ١٦ کەسیان پیاو بوون کە کەم تەمەنترینیان کچێکی 1١ ساڵان و بەتەمەنترینیان ژنێکی تەمەن ٤٢ ساڵ بووە.

ساڵی ڕابردوو (٢٠٢٠)ـیش چاونیوز توانیبووی هەواڵی خۆکوشتنی ٢٠٥ کەس بڵاو بکاتەوە  و شوناسی ١٥٢ کەس لەوان تۆمار بکا.

ئەو ئامار و زانیارییانەی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەسەر پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لەو بەشەی ئێران بڵاوی کردۆتەوە تەنیا ئەو بەشە لەو حاڵەتانە دەگرێتەوە کە هەواڵ و زانیارییەکان بە ئاشکرا بە میدیایی کراون و لە لایەن سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانەوە ئاماژەیان دراوەتێ، ئەگینا ئەو ناوەندە پێی وایە کە ئاماری ورد و دروستی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە کوردستان بەهۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران زۆر زیاتر لەو ئامارەیە کە ڕاگەیەندراوە.

بابەتی پێوەندیدار

هاونیشتمانییەک لە سنە ئێعدام کرا

هاونیشتمانییەک لە سنە ئێعدام کرا

2023-02-28
چالاکێکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی خەڵکی شاری سنە دەسبەسەر کرا

چالاکێکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی خەڵکی شاری سنە دەسبەسەر کرا

2023-02-26
دەسبەسەر کرانی هاونیشتمانییەكی خەڵکی مەریوان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە

دەسبەسەر کرانی هاونیشتمانییەكی خەڵکی مەریوان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە

2023-02-22
هاونیشتمانییەکی خەڵکی پیرانشاربە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندی نەغەدە ئازاد کرا

هاونیشتمانییەکی خەڵکی پیرانشاربە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندی نەغەدە ئازاد کرا

2023-02-21
Next Post
وانەکانی مافی مرۆڤ بەشی (٣٠) شاروخ حەسەنزادە

Facebook Twitter Telegram Instagram

© CHAWNEWS.COM

هەموو مافەکانی ماڵپەڕ بۆ "چاونیوز" پارێزراون.

Add New Playlist

  • About
  • Gallery
    • Gallery 01
    • Gallery 02
    • Gallery 03
  • Contacts
فارسی
English
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی