فارسی
English
ڕاپۆرتێک سەبارەت بە دەسبەسەرکردن، ئەشکەنجەدان و بەندکردنی هاونیشتمانییەکی خەڵکی ورمێ
دەسبەسەرکردنی توندوتیژانەی شۆفێری ناڕازی لە شاباد
حوکمی سێدارەی دوو بەندکراوی خەڵکی هەرسین، لە کەرەج جێبەجێ کرا
دەسبەسەرکرانی توندوتیژانەی چوار چالاکی مەدەنی لە سەقز
کوژران و برینداربوونی دوو کۆڵبەر لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە
هاونیشتمانییەکی خەڵکی مەریوان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
لەسێدارەدانی دوو بەندکراو لە بەندیخانەکانی کرماشان و ماکۆ
مامۆستا "ئایەت غوڵامی" بە دوو ساڵ بەندکران حوکم درا
مەهسا زارعی چالاکی مافی ژنان، دەسبەسەر کرا
چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی سنە بە ٨ مانگ بەندکران حوکم درا
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
Menu

نامووس مۆتەکەیەکی قورسی هەمیشەیی بەسەر شانی ژنانەوە/ سۆما ناسری

  • نووسەر IKHRC
  • ڕێکەوت: 2020-11-28
  • کات: 05:13

چاونیوز: نامووس، ئابڕوو و شەڕەف پێوەری بایەخ و گرینگی کۆمەڵایەتییە لە کۆمەڵگەی سوننەتی و پیاوسالاردا و پشت‌ئەستوورە بە تێڕوانینی  کۆمەڵ سەبارەت بە تاک.

کۆمەڵگەی سوننەتی نۆڕم و بەهاکانی بە شێوەی پێویست و بە مەرجی قبووڵکردنی تاک، بنەماڵە لەو کۆمەڵگەیەدا پێناسە دەکا و چاوەڕوانی هەیە کە هەموو ئەندامانی کۆمەڵگە ڕەچاوی ئەو نۆڕم و یاسایانە بکەن و دەروەستی بن.

تاکێکی بنەماڵە کە ئەو نۆڕم و یاسایەی پێشێل کردبێ، جێگە و پێگەی کۆمەڵایەتی لە دەستداوە و ئەگەری ئەوەی هەیە لە کۆمەڵگە هەڵاوێردرێ  یان بەشێک لە مافە تایبەتییەکانی لەدەست بدات.

بەشێک لە نۆڕم و بەهاکان بوونەتە پاشکۆی سێکس و ئابڕوو و متمانەی تاکەکە بەوەوە بەستراوەتەوە. لە کۆمەڵگەی پیاو سالاردا ژنان وەکوو هەڵگرانی ئابڕوو و ئەخلاق لە بەرچاو گیراون و ئابڕووی بنەماڵە  بە لێوەشاوەیی  ئەوانەوە پشت‌ئەستوورە. لە ڕاستی‌دا هەڵسوکەوتی ژنان پێوەری هەڵسەنگاندنی ئابڕوو و ئیعتبارە و ئەو ئابڕوو و ئیعتیبارە بە هەڵسوکەوتی ڕەگەزیی و سێکس پێوەند دراوە. لێرەدایە کە واتای نامووس شکڵ دەگرێ و ژن لە ژێرچاوەدێری پیاودا ناچار دەبێ کە باری قورسی نامووس وەئەستۆوە بگرێ.

جگە لەوەش تایبەتمەندییەکی دیکەی کۆمەڵگەی پیاو‌سالار و سوننەتی خاوەنداریەتی لە سەربنەمای ڕەگەزنامەیە کە بە پیاوان دراوە و بەپێی ئەوە ژنان و مناڵان بە مڵک و دارایی پیاو بەئەژمار دێن. بەپێی ئەو ڕوانینی خاوەنایەتییە کە ئابڕووی ژنێک، بابەتێکی شەخسی نییە و ژێرکۆما (زیر مجموعە)ی، ئابڕووی پیاو (باوک، برا، هاوسەر، ئامۆزا) ئەژمار دەکرێ.

لەوەڕا کە لە کۆمەڵگەیەکی ئاوا ژن وەک مرۆڤێکی ئازاد و سەربەخۆ لە ئەژمار نایە و وەک مڵک و بەشێک لە سامانی پیاوە، ئەرکی چاوەدێری و کۆنتڕۆڵکردنی ئەو و بۆ نموونە پاراستنی ئابڕوو کەوتۆتە سەر شانی پیاو.

چاوەڕوانی کۆمەڵگە ئەوەیە کە پیاوەکە بۆ ڕۆڵگێڕان وەک داکۆکیکاری ئابڕوو و نۆڕم و بەهاکانی کۆمەڵگە تەیارکراو بە غیرەت بێ کە لە ئەگەری هەستکردن بە مەترسیی بێ‌ئابڕوویی دژکردەوە نیشان بدا.

چونکە بابەتی ئابڕوو و نامووس شێوەیەکی تێئۆری بەهێزی هەیە و پشت‌ئەستوورە بە لێکدانەوەی زەینی. پیاوانی تەیارکراو بە غیرەت ئەگەری هەیە بەپێی لێکدانەوەی خەیاڵیی خۆیان ئاکار و هەڵسوکەوتی ژن بە بێ‌ئابڕوویی دابنێن و دژکردەوە لە خۆیان نیشان بدەن. لە ڕاستیدا لەوانەیە چاوەڕێی دژکردەوەی کۆمەڵگە نەبن و خۆیان لێکدانەوەی بۆ بکەن و بەپێی ئەو لێکدانەوەیەش ژن سزا دەدەن و تەنانەت دەشیکوژن.

هەست بە مەترسیی ئابڕووچوون و خەوش هەڵگرتنی ئابڕوو، دەبێتە هۆی گرتنەبەری کۆمەڵە هەڵسوکەوتگەلێکی بەرگریکارانە، کە بە گشتی لە سەر بنەمای چاوەدێریی ژیانی تاک و کۆمەڵایەتیی ژن جێگیر و ڕاوەستاوە.

بە گشتی کونتڕۆڵی ژیانی شەخسی و کۆمەڵایەتیی ژن، لایەنە گرینگەکان  ژیانی ژنان دەخاتە ژێر کاریگەرییەوە و مافی ئەوان پێشێل دەکا. پێشگرتن لە چوونە دەرەوە لە ماڵ، پێشگرتن لە خوێندن لە قوتابخانە یان زانکۆکانی شارە گەورەکان، نەهێشتن بۆ چوونە سەر کار، بە زۆر بەشوودان و بە شوودانی زۆرەملی، پێخۆش نەبوون بۆ ئەوەی منداڵەکەی کچ بێ و پێشگیری‌کردن لە زۆر نموونە لەو ڕەفتارانەی کە پێش بە پاراستنی ئابڕوو دەگرن کە بەشێک لەوان بە شێوەی یاسایی و بە فەرمی ناسراون. لە ڕاستیدا دەتوانین بڵێین، چاوەدێری کردن و کۆنتڕۆڵی پیاوان لە سەر ژیانی ژنان لە نەزمی کۆمەڵایەتی و سیاسیی ‌دا پشتڕاست کراوەتەوە و هەردەم دووبارە و چەند پاتە دەبێتەوە.

واتای نامووس ناتەبایە لەگەڵ کەرامەتی مرۆیی ژن، بەم پێیە پێویستە  بیانوو و پاساوی دیلیەتی و توندوتیژیی دژی ژنان وەلا بندرێ و بە جێی ئەو واتای ئەخلاق بە شێوەی مودێڕن و مرۆیی بونیات‌ بنرێتەوە و هەر دوو ڕەگەزەکە پێی پابەند بن. بۆ تێپەڕبوون لە توندوتیژی بە بیانووی پاراستنی نامووس، گۆڕانی فەرهەنگیی و تێپەڕبوون لە پیاو‌سالاری بۆ سیستمێک لە سەر بنەمای بەرابەریی ڕەگەزیی و پاراستنی کەرامەتی مرۆیی ژنانە، که پێویستە بەستێنی لەباری بۆ ئامادە بکرێ.

بابەتی پێوەندیدار

ڕاپۆرتێک سەبارەت بە دەسبەسەرکردن، ئەشکەنجەدان و بەندکردنی هاونیشتمانییەکی خەڵکی ورمێ

ڕاپۆرتێک سەبارەت بە دەسبەسەرکردن، ئەشکەنجەدان و بەندکردنی هاونیشتمانییەکی خەڵکی ورمێ

2025-05-29
دەسبەسەرکردنی توندوتیژانەی شۆفێری ناڕازی لە شاباد

دەسبەسەرکردنی توندوتیژانەی شۆفێری ناڕازی لە شاباد

2025-05-29
حوکمی سێدارەی دوو بەندکراوی خەڵکی هەرسین، لە کەرەج جێبەجێ کرا

حوکمی سێدارەی دوو بەندکراوی خەڵکی هەرسین، لە کەرەج جێبەجێ کرا

2025-05-27
هەڕەشەکردن لە چالاکانی مەدەنی، فەرهەنگی و ژنان لە بەرەبەری ٨ی مارس و نەورۆزدا

دەسبەسەرکرانی توندوتیژانەی چوار چالاکی مەدەنی لە سەقز

2025-05-27
بەندکراوان

by IKHRC
2025-05-29
سێدارە

حوکمی سێدارەی دوو بەندکراوی خەڵکی هەرسین، لە کەرەج جێبەجێ کرا

by IKHRC
2025-05-27
بەندکراوان

دەسبەسەرکرانی توندوتیژانەی چوار چالاکی مەدەنی لە سەقز

by IKHRC
2025-05-27
نامووس مۆتەکەیەکی قورسی هەمیشەیی بەسەر شانی ژنانەوە/ سۆما ناسری

نامووس مۆتەکەیەکی قورسی هەمیشەیی بەسەر شانی ژنانەوە/ سۆما ناسری

  • IKHRC
  • ڕێکەوت: 2020-11-28
  • 05:13

Next Post
فەرزاد حوسێنی سزای ٥ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێراو و ٥ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا

Facebook Twitter Telegram Instagram

© CHAWNEWS.COM

هەموو مافەکانی ماڵپەڕ بۆ "چاونیوز" پارێزراون.

Add New Playlist

  • About
  • Gallery
    • Gallery 01
    • Gallery 02
    • Gallery 03
  • Contacts
فارسی
English
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی