فارسی
English
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
Menu
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
فەرهاد عەبدوڵڵاپوور: حوکمی ئێعدامکردنی براکەم (هیدایەت) لە یەکێک لە پادگانەکانی شنۆ جێبەجێ کراوە

  • نووسەر IKHRC
  • ڕێکەوت: 2020-06-24
  • کات: 16:06

چاونیوز: ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی بانەمەڕ، حوکمی ئێعدامی هیدایەت عەبدوڵڵاپوور، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدام لە شاری شنۆ جێبەجی کراوە.

بە پێێ هەواڵی چاونیوز بە گیڕانەوە لە کوردپا، فەرهاد عەبدوڵڵاپوور، برای هیدایەت عەبدوڵڵاپوور، وڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە، راگەیاند: “حوکمی ئێعدامکردنی براکەم (هیدایەت) لە یەکێک لە پادگانەکانی شاری شنۆ جێبەجێ کراوە”.

ناوبراو دەڵێت: “ئیدارەی باری تاکەکەسیی شاری شنۆ، “گەواهیی فوتـ”ـی بۆ هیدایەت عەبدوڵڵاپوور تۆمار کردووە و ڕۆژی ئێعدامکردنی، ٢٢ی بانەمەڕ ڕاگەیاندووە.

بە وتەی فەرهاد عەبدوڵڵاپوور، حوکمی ئێعدامکردنی هیدایەت عەبدوڵڵاپوور بە ئامادەبوونی بنەماڵەی کوژراوەکانی شەڕی قەرەسەقەل بەڕێوە چوو.

هیدایەت عەبدوڵڵاپوور، ڕۆژی شەممە ٢٠ی بانەمەڕ، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرابوو.

“هیدایەت عەبدوڵڵاپوور”، زیندانیی سیاسیی مەحکووم بە ئێعدام، خەڵکی شاری شنۆ، ڕێکەوتی ١٣ی گەلاوێژی ساڵی ٩٥، دەسبەسەر کرا و بۆ ماوەی ٤٩ ڕۆژ پاش شەڕی نێوان پێشـمەرگەکانی حدکا و سپای پاسداران لە گوندی قەرەسەقەل بۆ ماوەی ٧٤ ڕۆژ لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە ورمێ بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ لەژێر ئازار و ئەشکەنجەدا بوو.

“هیدایەت عەبدوڵڵاپوور، پاش تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکەی لە ڕێکەوتی ٢٥ی ڕەزبەری ساڵی ٩٥، بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرابوو.

مانگی ڕەشەمەی ساڵی ٩٥ی هەتاوی، لقی ١ی دادگای ئینقلابی ورمێ، حوکمی ئێعدامی بە تۆمەتی “بغی و ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران”، بەسەر “هیدایەت عەبدوڵڵاپوور” سەپاند.

ئەو حوکمە لە لقی ٤٧ی دیوانی باڵای وڵات ڕەت کرابووەوە و دۆسیەی ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە دووبارە ڕەوانەی لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ورمێ کرابوو.

دادگاییکردنی دووبارەی ئەو زیندانییە سیاسییە مەحکووم کراوە بە ئێعدام، ڕێکەوتی ٥ی بەفرانباری ساڵی ٩٦، بە ئامادەبوونی نوێنەری دادستانی شاری ورمێ بەڕێوە چوو و ناوبراو بۆ دووەمین کەڕەت بە ئێعدام مەحکووم و ئەو حوکمەش ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی بەفرانباری هەمان ساڵ بەو زیندانییە سیاسییە ڕاگەیەندرابوو.

دۆسیەی “هیدایەت عەبدوڵڵاپوور” پاش بڕینەوەی حوکمەکەی لە لقی دووی دادگای ئینقلابی ورمێ ڕەوانەی لقی ٤٧ی دیوانی باڵای وڵات کرابوو و ڕۆژی دووشەممە ١٦ی ڕەزبەری ساڵی ٩٧، پشتڕاست و حوکمی لەسێدارەدانی ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە، بە پارێزەرەکەی ڕاگەیەندرا.

بابەتی پێوەندیدار

ئازادبوونی کاتیی هاووڵاتییەک لە سنە

ئازادبوونی کاتیی هاووڵاتییەک لە سنە

2026-02-25
دوو زیندانیی سیاسیی خەڵکی بۆکان سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرا

ناسنامەی گیانلەدەستدراوێکی پەیڕەوی ئایینی یارسان ئاشکرا کرا

دەسبەسەرکردنی چالاکانی مەدەنی دۆخی نیگەرانی پێک هێناوە

2026-02-24
بەڵگە و دۆکیومێنت

دوو زیندانیی سیاسیی خەڵکی بۆکان سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرا

by IKHRC
2026-02-25
بانکی زیندانیانی سیاسی

ناسنامەی گیانلەدەستدراوێکی پەیڕەوی ئایینی یارسان ئاشکرا کرا

by IKHRC
2026-02-25
بانکی زیندانیانی سیاسی

دەسبەسەرکردنی چالاکانی مەدەنی دۆخی نیگەرانی پێک هێناوە

by IKHRC
2026-02-24
فەرهاد عەبدوڵڵاپوور: حوکمی ئێعدامکردنی براکەم (هیدایەت) لە یەکێک لە پادگانەکانی شنۆ جێبەجێ کراوە

فەرهاد عەبدوڵڵاپوور: حوکمی ئێعدامکردنی براکەم (هیدایەت) لە یەکێک لە پادگانەکانی شنۆ جێبەجێ کراوە

  • IKHRC
  • ڕێکەوت: 2020-06-24
  • 16:06

چاونیوز: ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی بانەمەڕ، حوکمی ئێعدامی هیدایەت عەبدوڵڵاپوور، زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدام لە شاری شنۆ جێبەجی کراوە.

بە پێێ هەواڵی چاونیوز بە گیڕانەوە لە کوردپا، فەرهاد عەبدوڵڵاپوور، برای هیدایەت عەبدوڵڵاپوور، وڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە، راگەیاند: “حوکمی ئێعدامکردنی براکەم (هیدایەت) لە یەکێک لە پادگانەکانی شاری شنۆ جێبەجێ کراوە”.

ناوبراو دەڵێت: “ئیدارەی باری تاکەکەسیی شاری شنۆ، “گەواهیی فوتـ”ـی بۆ هیدایەت عەبدوڵڵاپوور تۆمار کردووە و ڕۆژی ئێعدامکردنی، ٢٢ی بانەمەڕ ڕاگەیاندووە.

بە وتەی فەرهاد عەبدوڵڵاپوور، حوکمی ئێعدامکردنی هیدایەت عەبدوڵڵاپوور بە ئامادەبوونی بنەماڵەی کوژراوەکانی شەڕی قەرەسەقەل بەڕێوە چوو.

هیدایەت عەبدوڵڵاپوور، ڕۆژی شەممە ٢٠ی بانەمەڕ، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرابوو.

“هیدایەت عەبدوڵڵاپوور”، زیندانیی سیاسیی مەحکووم بە ئێعدام، خەڵکی شاری شنۆ، ڕێکەوتی ١٣ی گەلاوێژی ساڵی ٩٥، دەسبەسەر کرا و بۆ ماوەی ٤٩ ڕۆژ پاش شەڕی نێوان پێشـمەرگەکانی حدکا و سپای پاسداران لە گوندی قەرەسەقەل بۆ ماوەی ٧٤ ڕۆژ لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە ورمێ بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ لەژێر ئازار و ئەشکەنجەدا بوو.

“هیدایەت عەبدوڵڵاپوور، پاش تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکەی لە ڕێکەوتی ٢٥ی ڕەزبەری ساڵی ٩٥، بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرابوو.

مانگی ڕەشەمەی ساڵی ٩٥ی هەتاوی، لقی ١ی دادگای ئینقلابی ورمێ، حوکمی ئێعدامی بە تۆمەتی “بغی و ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران”، بەسەر “هیدایەت عەبدوڵڵاپوور” سەپاند.

ئەو حوکمە لە لقی ٤٧ی دیوانی باڵای وڵات ڕەت کرابووەوە و دۆسیەی ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە دووبارە ڕەوانەی لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ورمێ کرابوو.

دادگاییکردنی دووبارەی ئەو زیندانییە سیاسییە مەحکووم کراوە بە ئێعدام، ڕێکەوتی ٥ی بەفرانباری ساڵی ٩٦، بە ئامادەبوونی نوێنەری دادستانی شاری ورمێ بەڕێوە چوو و ناوبراو بۆ دووەمین کەڕەت بە ئێعدام مەحکووم و ئەو حوکمەش ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی بەفرانباری هەمان ساڵ بەو زیندانییە سیاسییە ڕاگەیەندرابوو.

دۆسیەی “هیدایەت عەبدوڵڵاپوور” پاش بڕینەوەی حوکمەکەی لە لقی دووی دادگای ئینقلابی ورمێ ڕەوانەی لقی ٤٧ی دیوانی باڵای وڵات کرابوو و ڕۆژی دووشەممە ١٦ی ڕەزبەری ساڵی ٩٧، پشتڕاست و حوکمی لەسێدارەدانی ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە، بە پارێزەرەکەی ڕاگەیەندرا.

بابەتی پێوەندیدار

ئازادبوونی کاتیی هاووڵاتییەک لە سنە

ئازادبوونی کاتیی هاووڵاتییەک لە سنە

2026-02-25
دوو زیندانیی سیاسیی خەڵکی بۆکان سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرا

دوو زیندانیی سیاسیی خەڵکی بۆکان سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرا

2026-02-25
ناسنامەی گیانلەدەستدراوێکی پەیڕەوی ئایینی یارسان ئاشکرا کرا

ناسنامەی گیانلەدەستدراوێکی پەیڕەوی ئایینی یارسان ئاشکرا کرا

2026-02-25
دەسبەسەرکردنی چالاکانی مەدەنی دۆخی نیگەرانی پێک هێناوە

دەسبەسەرکردنی چالاکانی مەدەنی دۆخی نیگەرانی پێک هێناوە

2026-02-24
Next Post
جارێکی تر، ڕۆژگار…

پێنج زیندانیی کورد لە زیندانی تاران مانیان لە خواردن گرتووە

Facebook Twitter Telegram Instagram

© CHAWNEWS.COM

هەموو مافەکانی ماڵپەڕ بۆ "چاونیوز" پارێزراون.

Add New Playlist

  • About
  • Gallery
    • Gallery 01
    • Gallery 02
    • Gallery 03
  • Contacts
No Result
View All Result
  • پێوەندی
  • دەسپێک
  • لەبارەی ئێمە
  • لەژێرکاردایە

© 2026 JNews - Premium WordPress news & magazine theme by Jegtheme.

فارسی
English
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی
  • دەسپێک
  • کۆڵبەر و کاسبکار
  • بەندکراوان
  • سێدارە
  • بابەتەکان
    • هەواڵ
    • بانکی زیندانیان
    • بەڵگە و دۆکیومێنت
    • چاونیوز
    • ڕاگەیەندراو
    • وتووێژ
    • وێنە
    • فیلم
    • وتار
  • لەبارەی ئێمە
  • پێوەندی