چاونیوز: بەرەبەیانی چوارشەممە ٢٢ی سەرماوەزی ١٤٠٢، زیندانییەکی خەڵکی ئاوایی “قوڕە قەڵا” سەر بە شاری ڕوانسەر بەناوی “عوبەید مەحموودی” لە بەندیخانەی دیزڵاوای کرماشان لە سێدارە درا.
ئەو زیندانییە پاییزی ساڵی ١٤٠٠، بە تاوانی “کوشتنی بە ئانقەست” دەسبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای قەزاییەوە حوکمی ئێعدامی بۆ دیاری کرا.