چاونیوز: ڕۆژی دووشەممە ۲۹ی خەرمانانی ١٤٠٠، هێزەکانی هەنگی مەرزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری ناوچەی “نەوسوود” تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کرد و لە ئاکام دا کۆڵبەرێک بە ناوی “بورهان یوسفی” خەڵکی شاری “سەڵاسی باوەجانی” بە سەختی بریندار دەکەن.
ناوبراو دوو فیشەک وەبەر ڕانی کەوتووە و ئێستا لە ژێر چاودێری پزیشک دایە.