ڕاپۆرتی به‌شێک له پێشێلکارییه‌کانی مافی مرۆڤ له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌هۆی کۆماری ئیسلامی له سێ مانگی به‌هاری 1395ی هه‌تاویدا
لە ماوەی سێ مانگی به‌هاری ئەمساڵدا ( 1395ی هەتاوی) هەر نەبێ 120 حاڵەتی زبری پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕووی داوە کە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان تۆماری کردوون. به پێی بانکی زانیاریی ناوه‌ندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان له سێ مانگی به‌هاری ئه‌م ساڵدا هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی له کوردستان لانیکەم 11 کۆڵبەر و کاسبکاری کوردیان بە تەقەی ڕاستەوخۆ لەوان کوشتووە. هه‌ر به‌هۆی ڕاوه‌دوونانی هێزه چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی 2 کۆڵبه‌ری دیکه‌ی کورد به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی و سه‌کته‌ی دڵ، گیانیان له‌ده‌ست داوه. لەو هێڕش و کۆمەڵکوژییەی کۆڵبەران و کاسبکارانی ناوچە سنوورییەکاندا 4 که‌سیش بریندار بوون و وێرای کوشتنی ژمارەیەکی زۆر وڵاغی کاسبکاران دەستیان بەسەر سەدان میلیۆن تمەن باری کاسبکاران داگرتوە.
لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا 9 زیندانیی کورد له زیندانه‌کانی ئێران‌دا له سێداره دراون کە وه‌ک ناوه‌نده ڕه‌سمییه‌کانی کۆماری ئیسلامی باسیان کردوه ئه‌و که‌سانه به تۆمه‌تی کڕین و فرۆشتنی ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌دار دراون. تەقینەوەی مینی چێندراو لەلایەن کۆماری ئیسلامی لە وەرزی به‌هاری ئەمساڵیشدا لانیکه‌م 9 قوربانیی لێکەوتەوە و هەر نەبێ 2 کەس بەو هۆیەوە گیانیان لە دەست داوە و 6 کەسیش بریندار بوون. ده‌زگا ئه‌منیه‌تییه‌کانی کۆماری ئیسلامیش له کوردستان له ماوه‌ی ئه‌و سێ مانگه‌دا ئه‌وه‌نده‌ی زاندراوە، لانیکه‌م 81 که‌سیان به تۆمه‌تی چالاکیی سیاسی و هاوکاریکردنی حیزبه کوردستانییه‌کان قۆڵبه‌ست کردوه. ژماره‌یه‌ک له‌و گیراوانه تا کاتی دادگایی کردنیان به بارمته‌ی قورس ئازاد کراون و لانیکه‌م 24 که‌س له‌وانه دوای به ناو دادگایی کرانیان سزای لە ٣ مانگ زیندان‌ڕا تا 17 ساڵ زیندانیان به سه‌ر دا سه‌پاوه و سەرجەم ئەو 24 کەسە بە 994 مانگ زیندان مەحکووم کراون. هەروەها دوو زیندانیی سیاسیی کورد که هه‌ر کام زیاتر له 10 ساڵه له زیندان دا، یه‌کیان به تاوانی نامه نووسین بۆ ئه‌حمه‌د شه‌هید سزای 5 ساڵ و ئه‌وی دیکه‌یان به‌هۆی دروستکردنی په‌روه‌نده‌یه‌کی ئه‌منیه‌تی دیکه له دژی سزای 10 ساڵ و سه‌رجه‌م 15 ساڵ سزای زیاده‌یان به‌سه‌ردا سه‌پاوه. ده‌زگای دادی کۆماری ئیسلامی هه‌روه‌ها زیندانییه‌کی سیاسیی به تۆمه‌تی چالاکیی ئه‌منیه‌تی دادگایی کردۆته‌وه و سزای ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پاندوه.
سیاسه‌تی سه‌رکوتی کۆماری ئیسلامی له حه‌وزه‌ی زانکۆ و قوتابخانەکانیش دا دژی کورد به‌رده‌وام بوه و له ماوه‌ی سێ مانگی به‌هاردا مامۆستایەکی زانکۆ به بڕیاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کان له وانەبێژی بێبەش کراوه و دوو خوێندکاری کورد به بڕیاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کان له خوێندن بێبه‌ش کراون. هه‌روه‌ها له ڕۆژی 26ی جۆزه‌رداندا پۆلێک پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران که بۆ کاری ڕێکخراوه‌یی و گرتنی کۆڕ و کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ خه‌ڵک سه‌ردانی گوندی قه‌ره‌سه‌قڵ له ناوچه‌ی شنۆیان کردبوو، له‌لایه‌ن هێزه چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی هێرشیان کرایه سه‌ر. له‌و هێرشه به‌ربڵاوه‌دا که ته‌نانه‌ت وێرانیی به‌شێک له گونده‌که‌ی لێکه‌وته‌وه، 6 که‌س به‌ناوه‌کانی کەماڵ خزری، محەممەدخالید پەیغامی، لوقمان شێخانی، جەماڵ ئیسماعیلی، سەلاح نادری و سەید عومەر حوسێنی شه‌هید بوون و ته‌نانه‌ت ته‌رمه‌کانیشیان به بنه‌ماڵه‌کانیان نه‌درانه‌وه. شایانی باسه ئه‌و ئامارانه ته‌نیا به پێی ئه‌و هه‌واڵ و زانیارییانه ئاماده کراوه که به ده‌ستی ناوه‌ندی مافی مرۆڤ گه‌یشتوون و ناو و نیشانیان به روونی ئاشکرا کراون، ئه‌گینا به دڵنیاییه‌وه قوربانیانی سیاسه‌تی توند‌و تیژی و پێشێلکاریی مافی مرۆڤ له کوردستان زۆر له‌وه زیاترن که لێره دا ناویان هاتوه و ئاماژه‌یان پێ کراوه. ئه‌وه خواره‌وه‌ش خشته‌ی پێشێلکارییه‌کانی مافی مرۆڤ له کوردستان به هۆی کۆماری ئیسلامی له 3 مانگی به‌هاری ئه‌م ساڵ دایه کە بە شێوەی pdf دەخرێتە بەرچاو:
کلیک لەو لینکە بکە بۆ وەرگرتنی ڕاپۆرتەکە..
ڕاپۆرتی به‌شێک له پێشێلکارییه‌کانی مافی مرۆڤ له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان – بەهاری ١٣٩٥ – ٢٠١٦