کۆڵبه‌رێکی دیکه‌ی کورد به ته‌قه‌ی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی بریندار بوو
هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی له سنووری “شێخ سه‌له”ی سه‌لاسی باوه‌جانی کۆڵبه‌رێکی دیکه‌ی کوردیان بریندار کرد.
ڕۆژی یه‌کشه‌ممه، 8ی ڕه‌شه‌مه له سنووری “شێخ سه‌له”ی سه‌لاسی باوه‌جانی پۆلێک کۆڵبه‌ر دراونه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژ، که یه‌ک له‌وان به ناوی سدیق یاروه‌یسی به توندی بریندار بووه.
ناوه‌ندی دێموکڕاسی و مافی مرۆڤی کوردستان وێڕای بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه ده‌ڵێ دۆخی سڵامه‌تیی ناوبراو له نه‌خۆشخانه زۆر خراپ و ناجێگیره.