هەواڵدەری مافی مرۆڤ: بەهۆی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئسیلامی ئێران کۆلبەرێکی ناوچەی شنۆ گیانی لەدەست دا.
دوێنێ ١٥ی مارسی ٢٠١٧ لەناوچەی سنوری ئالانی سەردەشت و لە شوێنیک بەناوی بێتوش ، کۆڵبەرێکی کورد بەناوی داریوش خەڵکی شنۆ بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی گیانی لێ ئەستێنرا. بەپێ ڤیدیۆیەک کە لە تۆرەکۆمەلایەتیەکان بڵاوبۆتەو و ماڵپەری چاو نیوز لە ناوەرۆکی بەرپرسیار نیە، نیشان دەدرێ کە کۆڵبەرێک بەسەختی بریندارە و دواتر لە ڤیدیۆیەکی تردا بەکۆلی هاورێکانی دەبردرێتە خوار ناوچەکە.