چاونیوز: لە کۆنگرەی ٢٦ی ئینترناسیونال سۆسیالیست بەهاوکاری و زەحمەت و تێکۆشانی نوێنەری ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان “چاونیوز” بەشێک لە جینایەت و پێشێلکارییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە خۆپێشاندانەکانی کوردستان، بەسەر بەشداربوان دا بڵاو بۆوە و وەک بەڵگەی ئەم ڕێکخراوە لە پەنا ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران، سەرنجی هەموولایەکی بۆ لای خۆی ڕاکێشا و وتووێژی باش لەهەمبەر کاروچالاکی ئەو ڕێکخراوە لە داهاتوودا، کرا.
ڕۆژی هەینی ٤ی سەرماوەز، بەرانبەر بە ٢٥ی نۆڤامبری ٢٠٢٢ی زایینی لە شاری مادریدی پێتەختی وڵاتی ئیسپانیا، ٢٦ـەمین کۆنگرەی ڕێکخراوی ئینترناسیۆناڵ سۆسیالیست بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەڕێوەچوو کە تێدا بەڵگە و زانیارییەکانی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەسەر پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە ڕاپەڕینی سەرتاسەری کوردستان، سەرنجی هەموولایەکی بۆلای خۆی ڕاکێشا.
FIGHT FOR FREEDOM – A detailed report about the protests and events of the last two months