لە ڕۆژانی ڕابردوودا، لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری ورمێ، حوکمی ئێعدامی بۆ زیندانییەکی سوننی مەزهەب لە زیندانی ناوەندی ئەو شارە بڕیەوە.
ناوبراو که ” داود مه‌یهه‌ن‌دوست “ی ناوه، تەمەنی ٢٢ ساڵه و دانیشتووی ناوچەی “تەرزیلوو”ی شاری ورمێ بووه.
دادگای ئینقلابی شاری ورمێ، ئەو لاوه کوردە سوننی مەزهەبەی بە تۆمەتی “موحاربە”بە ئێعدام مەحکووم کردوە.
داود مه‌یهه‌ن‌دوست ساڵی ڕابردوو، لەگەڵ پێنج کەسی دیکە لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ ماوەی چوار مانگ لە ژووری تاکەکەسی گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعات ڕاگیرا بوو.
جێێ باسه که ئه‌و حوکمه لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی شاری ورمێ بە سەرۆکایەتیی دادوەر”چابوک” دراوه‌و و لە ڕۆژی ٩ی جۆزەردان ئەو حوکمە بە ڕه‌سمی بە زیندانی ناوەندی شاری ورمێ ڕاگەیەندراوە.
ئاماره ناڕه‌سمییه‌کان ده‌ڵێن هه‌ر له زیندانی ورمێ‌دا زیاتر له 40 زیندانیی سوننی سزای ئیعدامیان به‌سه‌ردا سه‌پاوه و به تاوانی ئه‌ندامه‌تی له گرووپه سهلهفییهکاندا حوکمی مه‌رگیان دراوه.
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،