۲۶ی گوڵانی ساڵی ۱۴۰۱ ھەتاوی
آموزش وردپرس

چالاکێکی سیاسیی کورد لە سوئێد دوای ١١ ساڵ مانەوە لەم وڵاتە مەترسیی دیپۆرتکردنەوەی لە سەرە

چاونیوز: چالاکێکی سیاسی کورد کە ١١ ساڵ پێش وەکوو پەناخواز ڕووی لە وڵاتی سوئێد کردبوو، دوای ئەوەی داوای پەنابەرییەکەی ڕەتکراوەتەوە، مەترسیی ئەوەی لەسەرە کە دیپۆرتی وڵاتی ئێران بکرێتەوە.

بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان”چاونیوز”، چالاکێکی سیاسیی کورد بە ناوی “سەید زەکەریا حوسێنی” دوای ١١ ساڵ مانەوە لە وڵاتی سوئێد، داوای پەنابەرییەکەی لەلایەن ئیدارەی پەنابەرانی ئەو وڵاتەوە ڕەتکراوەتەوە و ئێستا مەترسیی ئەوەی لەسەرە کە بۆ ئێران دیپۆرت بکرێتەوە.

ئەو چالاکە سیاسییە خەڵکی شاری سەردەشتە و ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان بووە و دوای ١١ ساڵ مانەوەی لە سوئێد، پێی ڕاگەیەندراوە کە داوای پەنابەرییەکەی ڕەتکراوەتەوە و دەبێ خاکی ئەو وڵاتە بەجێ بھێڵێ و ئەگەر ئەو کارە نەکا ئەوە دیۆرت دەکرێتەوە.

“ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان” ڕایدەگەهێنیت کە، دیپۆرتکردنەوە ئەو هاونیشتمانییە بۆ ئێران جێگای نیگەرانییە و بەدڵنیاییەوە لەبەر ڕابردووی کاروچالاکی سیاسیی لەو وڵاتە مەترسی دەکەوێتە سەر هەربۆیە داوا لە وڵاتی سوئێد، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و هەروەها ناوەندە مرۆڤدۆستەکان دەکەین کە هەوڵەکانیان بۆ پێشگرتن لە دیپۆرتی “سەید زەکەریا حوسێنی” بخەنە گەڕ بۆ ئەوەی ڕادەستی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران نەکرێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .