۲۶ی گوڵانی ساڵی ۱۴۰۱ ھەتاوی
آموزش وردپرس

دوو هاونیشتمانیی دیکەی خەڵکی شنۆ حوکمی شەش ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپا

چاونیوز: دوو هاونیشتمانی خەڵکی دەڤەری شاری شنۆ بەناوەکانی “حەیدەر عەلیزادە”(خەڵکی ئاوایی قەزەناوێ) و شێرزاد مامەندی(خەڵکی ئاوایی نەرزیوێ) لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری ئەو شارە حوکمی شەش ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپا.

ئەو دوو هاونیشتمانییە بە تۆمەتی هاوکاری دەگەڵ “حیزبی دێموکرات” دادگایی کراون کە حەیدەر عەلیزادە ٤ ساڵ و شێرزاد مامەندیش ٢ ساڵ زیندانیان لەلایەیان قازی “ئەبوتالب جەلیل پوور” بەسەردا سەپاوە.

ئەو دوو هاونیشتمانییە ڕێکەوتی ٧ی خەرمانانی ١٤٠٠ بەبێ بەڵگەی قەزایی دەسبەسەر کرابوون و دوای لێپرسینەوە لە گرتنگەیەکی ورمێوە بۆ بەندیخانەی شنۆ گوازرابوونەوە کە دواتر بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون.

هەر لە سەرەتای ساڵی نوێوە هەتا ئێستا ١٩ هاونیشتمانی خەڵکی شاری شنۆ و دەڤەرەکەی هەر بە یەک تۆمەتی ئاماژە پێکراو بە ٥١ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی مەحکووم کراون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .