۲۶ی گوڵانی ساڵی ۱۴۰۱ ھەتاوی
آموزش وردپرس

٥ هاونیشتمانی لە پیرانشار دەسبەسەر کران

چاونیوز: ٥ هاونیشتمانی کە سێ کەسیان مێرمناڵن لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە پیرانشار دەسبەسەر کران.

بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی یەک شەممە ١٤ی خاکەلێوەی ١٤٠١، پێنج هاونیشتمانی کە سێ کەسیان مێرمناڵن بەناوەکانی “پەریسا سپاهی”١٧ ساڵانە خەڵکی مەهاباد، “کەویار ئەلیاسی” ١٨ ساڵە خەڵکی مەهاباد، “عیرفان زولفی نیا” ١٨ ساڵە خەڵکی سەقز، “یوسف حەشرەتی” ٢٢ ساڵە خەڵکی پیرانشار و “مەنسوور کانیی ڕەشی” ٣٢ ساڵە خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەسبەسەر کران.

ئەو پێنج هاونیشتمانییە لە نزیک ئاوایی “کارخانەی قەند” دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئەمنییەتی ئیتلاعاتی پیرانشار کراون.

هەتا ئێستا لە هۆکاری گرتن و تۆمەتە وەپاڵ دراوەکانی سەر ئەو هاونیشتمانییانە زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .