۲۷ی خەرمانانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ڕێگری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تییه‌کان له‌ ده‌رمان و چاره‌سه‌ری پزیشکی بۆ زیندانییه‌کی سیاسی کورد

چەنگیز قەدەم خێری، زیندانیی سیاسیی کورد که‌ به‌ برینداری که‌وتبووه‌ به‌ر ده‌ستی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی، له‌ مافی ده‌رمان و چاره‌سه‌ری بێبه‌ش کراوه‌.

چەنگیز قەدەم خێری ته‌مه‌ن ۳۰ ساڵ خه‌ڵکی شاری کامیارانه‌ و ساڵی ۱۳۹۰ ده‌سبه‌سه‌ر و له‌ گرتووخانەی ناوه‌ندیی شاری سنەدا به‌ند کراوه‌.

ناوبراو که‌ کاتی گیرانی بە برینداری کەوتبووه‌ به‌ر دەستی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی، ماوه‌یه‌ک چه‌ند مانگ بێسه‌روشوێن بوو و دوای دوو ساڵ لە گرتنی، بۆ بەندیخانەی مەسجدسولەیمان لە پارێزگای ئەهواز دوور خرایەوە و پاشان دوای چەند جار دانیشتنی دادگای شۆڕشی شاری سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر بابایی، سزای ٤۰ ساڵ زیندانیی بەسەردا سه‌پا.

هه‌واڵه‌کان باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ بۆچوون و داوای پزیشکان ئه‌وه‌یه‌ چه‌نگیز نه‌شته‌رگه‌ری بۆ بکرێ، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ تا ئێستاش به‌هۆی دەستێوەردانی ئیدارەی ئیتلاعات، ڕێگری لە پێڕاگەیشتن و چاره‌سه‌ری پزیشکی به‌و زیندانییه‌ سیاسییه‌ کورده‌ کراوه‌.

که‌سێکی نیزیک له‌ بنه‌ماڵه‌که‌ی ئاشکرای کردوه‌ که‌ ناوبراو که‌ به‌ برینداری گیرابوو، سەرەڕای تێپەڕبوونی ٥ ساڵ لە گیرانی، هەتا ئێستاش گوللە لە لەشی‌دا ماوه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ له‌ بارودۆخێکی زۆر ناخۆش و ناله‌باردا ده‌ژی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *