۲۶ی گوڵانی ساڵی ۱۴۰۱ ھەتاوی
آموزش وردپرس

کرێکارێک بەهۆی ڕووداوی کار گیانی لەدەست دا

چاونیوز: ڕۆژی یەکشەممە ٧ی خاکەلێوەی ١٤٠١، کرێکارێکی خەڵکی ئاوایی “هەڵوان”ـی سەر بە شاری سنە بەناوی “فەردین عەبدی” بەهۆی سەختی برینەکانی لە نەخۆشخانەیەکی تاران گیانی لەدەست دا.

ئەو کرێکارە لە مانگی ڕێبەندان لە کاتی هەڵکەندنی “چاڵ”(بیر) تووشی ڕووداوی کار ببوو و لەبەر سەختیی برینەکانی بۆ نەخۆشانەیەکی تاران گوازرابۆوە.

ناوبراو خێزاندارە و خاوەن دوو مناڵە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .