۲۶ی گوڵانی ساڵی ۱۴۰۱ ھەتاوی
آموزش وردپرس

١٣ ساڵ زیندانی بەسەر پێنج هاونیشتمانیدا سەپێندرا

چاونیوز: پێنج هاونیشتمانی خەڵکی دەڤەری شنۆ لەلایەن دادگای شۆڕشەوە حوکمی ١٣ ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپا.

بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، پێنج هاونیشتمانی شاری شنۆ و ئاواییەکانی بەناوەکانی “عوبەید ئەنوەری، ڕێبوار چارکداری، جەلال قادرزادە، ڕەحمان ئەسەدی و فەرهاد مەعرووفی” بە تۆمەتی “پێوەندی و ئەندامەتیی لە حیزبی دێموکرات” لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئەو شارە بە سەرۆکایەتی قازی “ڕەزایی” ١٣ ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپا.

ئەو حوکمە ڕۆژی شەممە ٦ی خاکەلێوەی ١٤٠١ پێیان ڕاگەیەندراوە و هەرکام لەو هاونیشتمانییانە بە شێوەی ژێروە حوکمیان پێدراوە:
١.ڕەحمان ئەسەدی ٤ ساڵ
٢.فەرهاد مەعرووفی ٣ ساڵ
٣.جەلال قادرزادە ٣ ساڵ
٤.عوبەید ئەنوەری ٢ ساڵ
٥.ڕێبوار چارکداری ١ ساڵ

ڕەحمان ئەسەدی دوای دوومانگ لێپرسینەوە و ڕاگرتن لە ١٢ی ڕەزبەر و چوار کەسەکەی دیکەش پاش سێ حەوتوو راگرتن بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .