۲۶ی گوڵانی ساڵی ۱۴۰۱ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هاونیشتمانییەک حوکمی ٣٠ مانگ زیندانی بەسەردا سەپا

چاونیوز: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی شنۆ بە سەرۆکایەتی دادوەر “ڕەزایی” هاونیشتمانییەکی ئەو شارە بە ناوی “هاشم خوران”، خەڵکی ئاوایی “ئاڵیان” سەر بە شاری شنۆ بەتۆمەتی “پێوەندی دەگەڵ حیزبێکی کوردی دژبەری نیزام” ٣٠ مانگ زیبندانی بەسەردا سەپێنرا.

ئەو هاونیشتمانییە ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی پووشپەڕ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە کە هێرشیان کردبووە سەر گوندی “ئاڵیان” بەبێ بەڵگەی یاسایی وێرای کەسێکی دیکە بەناوی “مێهران سلێمان پوور” دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ کرابوو

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .