۲۶ی گوڵانی ساڵی ۱۴۰۱ ھەتاوی
آموزش وردپرس

دەسبەسەرکردنی بە کۆمەڵی خەڵکی بەشداربووی نەورۆز درێژەی هەیە

چاونیوز: دوو هاونیشتمانی خەڵکی سنە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەسبەسەر دەکرێن.

بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی چوارشەممە ٣ی خاکەلێوەی ١٤٠١، دوو هاونیشتمانی خەڵکی سنە بەناوەکانی “ئومید شێخی”و”ئاڕمان سەلیمی” دوای ئەوەیکە بە تەلەفۆن بانگی ئیدارەی ئیتلاعات دەکرێن، دەسبەسەر و ڕەوانەی گرتنگەیەکی ئەمنییەتی دەکرێن.

ئومید شێخی لە بۆنەکانی نەورۆزی پارکی “کودک” بەشداری کردبوو و ئاڕمان سەلیمیـش باوکی مێرمناڵی دەسبەسەر کراو(ئاریانا سەلیمی)ـیە کە بە بەڵیننامە ئازاد کرابوو.

پێشتریش لەو ڕەشبگیرییەدا، ڕۆژی دووشەممە یەکی خاکەلێوەی ١٤٠١، ١١ هاونیشتمانی بەناوەکانی “ئارەش فەداکار، ئاڕمان سەلیمی، عابید خورشیدی، کەیوان زەند کەریمی، سەهەند بەرزەنجی، ئارش شەکیبا، خالید حوسێنی، جەمشید فەرزی، فەردین پەیمانکار، کەیهان کاکەخانی و کەیوان مەحموودی” کە لە پارکی “کودک”ـی شاری سنە کە بۆنەکانی جێژنی نەورۆزیان بەرز ڕاگرتبوو، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کران.

لەو دەسبەسەرکردنانەدا، ژنێکی بەتەمەن بەناوی “بەتوول ئەعزەمی” ٧٥ ساڵە و مێرمناڵێکیش بەناوی “ئاریانا سەلیمی” ١٤ ساڵە گیرابوو کە ڕۆژێک دواتر بەدانانی بارمتە و واژۆکردنی بەڵێننامە ئازاد کرابوون.

یەکەمین ڕۆژی نەورۆز، هێزەکانی ئیتلاعات و دژەشۆڕش هێرشیان کردە سەر خەڵک لە پارکی کودک و سێ کەس لە هەڵسووڕاوانی ئەو جێژنە بەناوەکانی “سۆهراب جەلالی، جەماڵ ئەسەدی و فواد عینایەتی”ـیان دەسبەسەر کردبوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .