۱۶ی گەلاوێژی ساڵی ۱۴۰۱ ھەتاوی
آموزش وردپرس

“کیومەرس ئەمیری” شاعیری کرماشانی بۆ لێپرسینەوە بانگی ئیدارەی ئیتلاعات کرا

چاونیوز: شاعیر و ڕۆژنامەنووسی دیاری کرماشان(کیومەرس ئەمیری ناسراو بە “لەکمیر”) بۆ لێپرسینەوە بانگی ئیدارەی ئیتلاعات کرا.

بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی شەممە ٢٨ی ڕەشەممەی ١٤٠٠، کیومەرس ئەمیری ناسراو بە “لەکمیر” شاعیر و ڕۆژنامەنووسی ناسراوی کرماشانی بەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕین بە دەست تێوەردانی ناوەندی ئەمنییەتییەکانی حکومەتی لە بۆنەکانی جێژنی نەورۆز و هان دانی خەڵک بۆ بەشداری نەکردن لەو بۆنە حکومەتییانە، بانگی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کرا.

جێگای ئاماژەیە کە، لەبەر ئەوەیکە ناوبراو دوای بانگ کردنی سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی نەکردبوو، بەبێ بەڵگەی قەزایی هێرش دەکەنە سەر ماڵی ئەو شاعیرە و دەستیان بە پشکنین کردبوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .