چاونیوز: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بەهۆی سەرماوە گیانی لە دەست دا.
بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی هەینی ١٣ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی “محەممەد مەلا وسۆ” (سووروەردە) لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری ناوچەی سەردەشت و لە نزیک گوندی “دۆڵەبی” بەهۆی سەرماوە ڕەق بوەووە.
شایانی باسه کە محەممەد مەلا وێسۆ، خەڵکی گوندی “وەردێ” و دانیشتووی ڕەبەت بووە، ناوبراو خێزاندار و باوکی دوو منداڵیشە.