چاونیوز: ڕۆژی یەک شەممە ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٠، “کەیوان مینوویی” ماموستای زمانی کوردی خەڵکی ئاوایی “نێ”ـی سەر بە شاری مەریوان بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئەو شارە ئازاد کرا.
ناوبراو پێشتر لە ڕۆژی ٢٢ی خەزەڵوەر بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بەشێک لە کەرەستەی کەسییشی دەستی بەسەردا گیرابوو.
ئەو چالاکە فەرهەنگی و ماموستای زمانی کوردییە دوای ٧٨ ڕۆژ لێپرسینەوە بە تۆمەت یان تۆمەتگەلێکی ناڕوون دەستبەسەر کرابوو.