۲۶ی گوڵانی ساڵی ۱۴۰۱ ھەتاوی
آموزش وردپرس

منداڵێکی تەمەن ٨ ساڵە بە تەقەی هێزە ئینتزامییەکان کوژرا و کچێکی ١٦ ساڵانەش بریندار کرا

چاونیوز: منداڵێکی تەمەن ٨ ساڵەی خەڵکی شاری ماکۆ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی ئێران کوژرا و خۆشکەکەشی بە سەختی بریندار کرا.
بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان) ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزە ئینتزامییەکان لە دەڤەری شاری زەنجان، تەقەیان لە ماشینی بنەماڵەیەکی کورد کردووە و کچێکی ٨ ساڵەی ئەو بنەماڵەیە بە ناوی “مزگین پڵەنگی” بەهۆی بەرکەوتنی گوللـە دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە و هەروەها خۆشکی مزگین بە ناوی “فەلەک پەڵەنگی” کە تەمەنی ١٦ ساڵەیە، لە ئاکامی ئەو دەستڕێژەدا بە سەختی بریندار بووە و ئێستا لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری زەنجان لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.

ئەو هێزە بەبێ هیچ هۆکارێک لە پشتەوە تەقەیان لە ماشینی ئەم بنەماڵەیە لە جۆری پژۆ ٤٠٥ کردووە کە دایک، دوو کچ و کوڕەکەی تێدا بووە، ئەم بنەماڵەیە خەڵکی گوندی “مەلا حەسەن” سەر بە شاری ماکۆ لە پارێزگای ورمێ بوون و بە مەبەستی سەفەر بەرەو تاران دەچوون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .