۲۶ی گوڵانی ساڵی ۱۴۰۱ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ژنێکی نەخۆش بەهۆی پاک نەکردنەوەی ڕێگای ئاواییەکان گیانی لەدەست دا

چاونیوز: ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی بەفرانباری ١٤٠٠، ژنێکی نەخۆش بەناوی “سویبە حەیدەری” خەڵکی ئاوایی “زەردوویی” سەر بە شاری پاوە بەهۆی خاوێن نەکردنەوەی ڕێگای ئەم ئاواییە دوای بەفربارین و دەسپێڕانەگەیشتنی بە خزمەتگوزاریی پزیشکی گیانی لەدەست دا.

بەپێی زانیارییەکان، ڕێگای سەرەکیی ئاوایی زەردوویی بەهۆی بەفربارینەوە بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێر داخرابوو و هەروەها ئاو و کارەبا و گاز و تەلەفۆن و ئینتەرنێتی ئەم گوندەش بچڕاوە و کاربەدەستانی پێوەندیدار هیچ ئاوەڕێکان لەم گرفتانە نەداوەتەوە و ئەمەش بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی ئەم ژنە.

جێی ئاماژەیە کە سەدان ئاوایی لە ڕۆژهەڵاتیی کوردستانیش بەهۆی بەفربارینی زۆر و کەمتەرخەمیی ئیدارە پێوەندیدارەکان ڕێگاکانیان هەروا داخراوە و بێجگە لە ڕێگاوبان، ئاو و کارەبا و ئینتێرنێتیشیان بچڕاوە و لە زۆربەی ئاواییەکانیش خەڵک بۆخۆی هەوڵی کردنەوەی ڕێگاوبانی داوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .