۲۶ی گوڵانی ساڵی ۱۴۰۱ ھەتاوی
آموزش وردپرس

چالاکێکی ژینگەپارێزی حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا

چاونیوز: چالاکی ژینگەپارێز “ئارمین ئێسپێرلووس” خەڵکی شاری سنە لە لایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی شاری سنە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ١ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا و ڕۆژی شەممە ٢٥ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی ئەو حوکمەی پێی ڕاگەیەندرا.

نابراو پێشتریش دەسبەسەر و ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی سەرماوەزی ١٤٠٠ بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی شاری سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر” سەعیدی “دادگایی کرابوو.
ئەو هاونیشتمانییە پێشتر ڕۆژی چوارشەممە ٧ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری سنە دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگەکانی شاری ئەو شارە کرابوو و دوایی تێپەڕاندنی ماوەی ٢٠ ڕۆژ دەستبەسەر کران بە دانانی ١٥٠ میلیۆن تمەن بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە ئازاد کرابوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .