۲۶ی گوڵانی ساڵی ۱۴۰۱ ھەتاوی
آموزش وردپرس

حەسەن ساعدی دەستبەسەر کرا

بەپێی هەواڵی چاونیوز: ڕۆژی شەممە ٢٥ی بەفرانباریی ١٤٠٠ی هەتاوی، هاونیشتمانییەکی وەرزشڤان خەڵکی شاری “سونقوڕ” سەر بە کرماشان بە ناوی “حەسەن ساعدی ” ٥٣ ساڵە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە لەماڵەکەی خۆی دەستبەسەر کرا.

دادستانی گشتی و ئینقلابی سونقوڕ ڕایگەیاندووە ناوبراو بەتۆمەتی سووکایەتی بە پیرۆزیەکان وپێغەمبەری ئیسلام لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستبەسەر کراوە.

حەسەن ساعدی کەسایەتی وەرزشی ناسراوی پارێزگای کرماشانە و لە بەشی ڕاکردن(دو میدانی) و شاخەوانی چالاکی دەکات و هەتا ئێستا چەندین جار لە کێبرکێ جۆراوجۆرەکان لە ئاستی پارێزگا و ئێران دا پلەی وەدەست هێناوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .