۲۶ی گوڵانی ساڵی ۱۴۰۱ ھەتاوی
آموزش وردپرس

برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری بانە

چاونیوز: کۆڵبەرێک لە سنووری بانە بە تەقەی راستەخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی بریندار بوو.

بەپێی هەواڵی چانیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی شەممە ٢٥ی بەفرانباری ١٤٠٠، هێزە هەنگی مەرزی لە سنووری “سارداو” تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لانیکەم کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار بووە.

ناوی ئەو کۆڵبەرە “عوسمان ڕەسووڵی” خەڵکی بانە بۆ “چاونیوز” ئاشکرا کراوە کە لە سنووری سارداو لەکاتی کۆڵبەری بە تەقەی ڕاستەوخۆ بریندار دەکرێ.

هەر لەهەمان ڕۆژدا کۆڵبەرێکی دیکە بەناوی “هاوڕێ ئەحمەدی” خەڵکی گوندی “کێلێ”ی بانە و خێزاندار کە لە سنووری هەنگەژاڵ بە تەقەی راستەخۆی ئەو هێزانە بریندار دەبێ و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سنەی دەکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .