۲۶ی گوڵانی ساڵی ۱۴۰۱ ھەتاوی
آموزش وردپرس

سوهەیلا حیجاب بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری کرماشان گوازرایەوە


چاونیوز: سوهەیلا حیجاب لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە گواسترایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری کرماشان.

بەپێی هەواڵی چاونیوز: ڕۆژی هەینی ١٧ی بەفرانباری ١٤٠٠، ژنە بەندکراوی سیاسیی “سوهەیلا حیجاب” خەڵکی شاری کرماشان کە حەوتووی پێشوو بە هۆکاری نادیار لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوو، گواسترایەوە بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ناەوندیی شاری کرماشان.

جێگای ئاماژەیە کە ئەو هاونیشتمانییە پێشتر مانگی سەرماوەزی ١٤٠٠ بە شێوەی توندوتیژانە و بە بێ‌ڕێزییەوە لە بەندیخانەی قەرچەکی ورامین دوور خرابویەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە.
سوهەیلا حیجاب مانگی جۆزەردانی ١٣٩٨ لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکان دەسبەسەر و پاش ماوەیەک بە دانانی ٣میلیارد تمەن بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا بەڕێوەچوونی دادگا ئازاد کرابوو.

سوهەیلا حیجاب لەلایەن لقی ٢٨ی دادگای ئینقلاب لە شاری تاران بە تۆمەتی پڕۆپاگاندا بە دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕێکخستنی کۆڕوکۆبوونەوە و هاوکاریی یەکێک لە حیزبەکانی دژبەری ڕێژیم سزای ٥ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا بوو.

ئەوهاونیشتمانییە ڕۆژی شەممە ٣ی جۆزەردانی ١٣٩٩ی هەتاوی، پاش سەردانی دادگا دەسبەسەر و بۆ جێبەجێکردنی سزاکەی ڕەوانەی بەندیخانە کرابوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .