۲۶ی گوڵانی ساڵی ۱۴۰۱ ھەتاوی
آموزش وردپرس

کوژران و برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنووری بانە

چاونیوز: بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە میزامییەهان لە سنووری بانە کۆڵبەرێک گیانی لەدەست دا و کۆڵبەرێکی دیکەش بریندار بوو.

بە پێی هەواڵی چاونیوز، شەوی ۲۳ لەسەر ٢٤ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی، لە سنووری “کێلێ”ی بانە دەستەیەک لە کۆڵبەران دەدرێنە بەر دەسڕێژی فیشەک و لە ئاکام‌دا کوڵبەرێک گیانی لەدەست دەدا و کوڵبەرێکی دیکەش بریندار دەبێ.

ناسنامەی کوڵبەرە کوژراوەکە “مێهران ڕەحمانی” خەڵکی گوندی مەنجیلانە و کوڵبەرەکەی دیکەش کە دەست و لاقی بریندارە، ئیبراهیم ڕەحمانی خەڵکی بانەیە و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدین کراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .