۲ی رێبەندانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی مامۆستایانی قوتابخانە لە بەشێک لە شارەکانیی کوردستان

چاونیوز: یەکیەتیی پیشەیی مامۆستایان لە شارەکانیی کوردستان بۆ جارێکی دیکە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان پێک هێنا.

بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ئەمڕۆ پێنج‌شە‌ممه‌ ٢٢ی بەفرانباری‌ ١٤٠٠ی هەتاوی، یەکیەتیی پیشەیی مامۆستایان لە بانگەوازێکدا کە پێشتر کردبووی لە بەشێک لە شارەکانیی کوردستان بۆ جارێکی دیکە دژ به‌ كه‌م بوونی مووچه‌ و گرفتگه‌لی بژێوی ژیان و هه‌ڵاواردنی سیستماتیک له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه‌ دژ به‌ كۆمه‌ڵگای ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌بەردەم ئیدارەی پەروەردەوبارهێنان و خوێندنگاکانی ئەم شارانە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان پێک هێنا.

لەم کۆبوونەوانەدا کەلە شارەکانی سنە، مەریوان ،بانە، ورمێ، سەقز، بۆکان، قوڕوە، دێولان، بیجاڕ، کرماشان، ئاودانان و … بەڕیوەچوو ماموستایان وێڕای پشتگیری لە زارا محەممەدی ماموستای دەسبەسەر کراوی زمانی کوردی، بە فەرمی داوای خوێندن بە زمانی دایکییان وەکوو سەرەتاییترین ماف کرد.

هەر لەم بارەوە یەکێک لە مامۆستاکان لە شاری سنە بە “چاونیوزی” راگەیاند: بەرپرسانی ڕێژیم هەتا ئێستا دوای چەندین جار ناڕەزایەتی دەربڕین هیچ وڵامێکیان نەداونەتەوە و ئەمانیش تاکوو بەدەستهێنانی مافەکانیان لە کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان بەردەوام دەبن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *