۲ی رێبەندانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

چالاکێکی فەرهەنگی ئەدەبی دەسبەسەر کرا

چاونیوز: شاعیر و چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی کرماشان دوای بانگکردنی بۆ ئیتلاعاتی سپای کرماشان دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی، “کامران تەکووک” شاعیر و چالاکی مەدەنیی خەڵکی کرماشان دوای بانگکرانی بۆ ئیتلاعاتی سپای ئەو شارە دەسبەسەر کرا و هێشتا تۆمەتی وەپاڵدراو و هۆکاری دەسبەسەرکرانی ناڕوونە.

شایانی باسە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا شەپۆلێکی نوێی گرتن و دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژێمی ئێرانەوە دەستی پێکردووەتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *