۱۶ی گەلاوێژی ساڵی ۱۴۰۱ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ئازادبوونی ٧هاونیشتمانیی خەڵکی شاری بانە بە دانانی بارمتە

چاونیوز: ٧ هاونیشتمانیی خەڵکی شاری بانە بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتیی ئازاد کران.

بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی یەک‌شەممە ١٢ی بەفرانباری ١٤٠٠، ٧ هاونیشتمانیی خەڵکی شاری بانە بە ناوەکانی “کەریم فروزش”، “عوسمان محەممەدپوور”، “ئەحمەد پزیشکی”، “کامڕان پزیشکی”، “فەرهاد پزیشکی”، “لوقمان پزیشکی” و “وەفا پزیشکی” هەرکام بە دانانی ٢٠٠میلیۆن تمەن بارمتە و بە شێوەی کاتیی لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە ئازاد کران.
ئەو هاونیشتمانیانە ڕۆژی پێنج‌شەممە ٢٠ی ڕەزبەری ١٤٠٠، دەسبەسەر و پاش ماوەیەک لێکۆڵینەوە ڕەوانەی گرتنگە ئیتلاعاتییەکانی شاری سنە کرابوون و دواتر ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە کرابوون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .