۲ی رێبەندانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ماموستایەکی زمانی کوردی دوای نزیک ٢ مانگ لە دەسبەسەرکرانی هەروا چارەنووسی نادیارە

چاونیوز: “کەیوان مینویی” چالاکی فەرهەنگی و ماموستای فێرکاری زمانی کوردی خەڵکی ئاوایی “نێ” سەربە شاری مەریوان پاش دەستبەسەرکرانی لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکان هەتا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕوون لە تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی و چارەنووسی، سەرەڕایی بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لەبەر دەستدا نییە.

ئەو چالاکە کلتوورییە پاش دەسبەسەرکرانی بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کراوە و لە ماوەی دەسبەسەربوونیدا لە مافی “دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر” و “چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی” بێبەری بووە.

کەیوان مینوویی ڕۆژی شەممە ٢٢ی خەزەڵوەر بەبێ بەڵگەی قەزایی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *