۱۶ی گەلاوێژی ساڵی ۱۴۰۱ ھەتاوی
آموزش وردپرس

پووریا جەوادی هەروا دەسبەسەرە و چارەنووسی نادیارە

چاونیوز: دوای نزیک دووحەوتوو لە دەسبەسەرکرانی هاونیشتمانییەکیی خەڵکی ئیلام، هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەردەست دا نییە.

بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی سێ شەممە ٣٠ی سەرماوەزی ١٤٠٠، ژن و مێردێکی لاو بەناوەکانی “پووریا جەوادی” و “مریەم حەق گوو” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتیی ئیلام دەسبەسەر کران. دوای حەوتوویەک “مریەم حەق گوو” بەشێوەی کاتی ئازاد کراوە بەڵام هاوژینی ناوبراو هەتا ئێستا دەسبەسەرە و هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.

بنەماڵەی ئەو هاونیشتمانییە وێڕای بەردەوام بەدواداچوون بەڵام هەتا ئێستا هیچ وڵامێکیان پێ نەداون و تەنانەت نازانن لەکوێ ڕاگیراوە و لەسەر چی گیراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .