۱۶ی گەلاوێژی ساڵی ۱۴۰۱ ھەتاوی
آموزش وردپرس

چوار هاونیشتمانی سزای ٢٥٢ مانگ و یەک ڕۆژ زیندانیان بەسەردا سەپا

چاونیوز: چوار هاونیشتمانی خەڵکی شارەکانی پیرانشار، مەهاباد و بۆکان لەلایەن دادگای شۆڕشەوە سزای ٢١ ساڵ و یەک ڕۆژ زیندانیان بەسەردا سەپا.

بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی چووارشەممە ٨ی بەفرانباری ١٤٠٠، حوکمی ١٠ ساڵ زیندانی بە هاونیشتمانییەکی خەڵکی پیرانشار بەناوی “شێرکۆ ئاگۆشی” ڕاگەیەندرا.

ئەو هاونیشتمانییە بە تۆمەتی “یارمتی دان بۆ کوشتنی ئەندامێکی سپای پاسداران” لە لایەن لقی سێی دادگای شاری مەهاباد بە سەرۆکایەتی دادوەر” غولام کەریم خانی” ئەو حوکمەی بەسەردا سەپاوە.
ئەو هاونیشتمانییە ڕۆژی شەممە ٩ی خەرمانانی ١٣٩٨ بە برینداری لە لایەن سپای پاسداران دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتنگەئەمنییەکانی شاری ورمێ کرابوو و دواتر لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری پیرانشار بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران سزای ٥ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو کە دوایی تێپەڕاندنی ماوەی ٢ساڵ لە سزاکەی ڕۆژی ٢٩ی جۆزەردانی ١٤٠٠ بە پێبەندی ئەلەکتڕۆنی لە بەندیخانە ئازادکرابوو.

هەر لە هەمان ڕۆژدا هاونیشتمانییەک بەناوی “حوسێن ئەلوەند کوهی” خەڵکی شاری مەهاباد لە لایەن لقی ٣ دادگای شاری مەهاباد بە سەرۆکایەتی قازی “غوڵام کەریم خانی” بە تۆمەتی “تێکهەڵچوونی چەکداری لەگەڵ سپای پاسداران” سزای ١٠ساڵ و ١ڕۆژ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

ئەو هاونیشتمانییە خەرمانانی ١٣٩٨ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی دەستبەسەر کرابوو.

لەلایەکی دیکەشەوە، دوو هاونیشتمانیی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی ” کەماڵ عەباسوەند” و شێرکۆ ئەحمەد پوور” لە لایەن لقی ١٠١ دادگای شاری بۆکان بە تۆمەتی “تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی” هەرکامێکیان سزای ٦مانگ بەندکرانیان بەسەردا سەپێندرا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .